گەلاتیا 11:1-14
گەلاتیا 11:1-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێتان ده‌ڵێم، برایان، ئه‌و ئینجیله‌ی كه ڕامگه‌یاندووه، له مرۆڤه‌وه نییه. له مرۆڤیشم وه‌رنه‌گرتووه و فێریش نه‌كراوم، به‌ڵكو به ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحه. چونكه سه‌ربورده‌ی منتان بیستووه له ئایینی جوو، دڕندانه وارگه‌ی خودام ده‌چه‌وسانده‌وه و هه‌وڵم داوه له‌ناوی ببه‌م. له ئایینی جوو پێش زۆربه‌ی خه‌ڵک كه‌وتم له نه‌وه‌ی خۆم، زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ دابونه‌ریتی باوكان.
گەلاتیا 11:1-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پێتان دەڵێم، خوشکان، برایان، ئەو پەیامەی ئینجیل کە جاڕم بۆی داوە، لە مرۆڤەوە نییە. لە کەسیشم وەرنەگرتووە و فێریش نەکراوم، بەڵکو بە ئاشکراکردنی عیسای مەسیح وەرمگرتووە. بێگومان سەربوردەی منتان بیستووە لە جولەکایەتی، کە چۆن دڕندانە کڵێسا‌ی خودام چەوساندەوە و هەوڵم دا لەناوی ببەم. لە جولەکایەتی پێش زۆربەی خەڵک کەوتم لە نەوەی خۆم، زۆر دڵگەرمتر بووم لەوان بۆ دابونەریتی باوکان.