لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گەلاتیا 1:2-21

گەلاتیا 1:2-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دوای چوارده‌ ساڵ، له‌گه‌ڵ به‌رنڤا سه‌ركه‌وتمه‌وه‌ یروشلایم، تتوسم له‌گه‌ڵ خۆم برد. سه‌ركه‌وتنه‌كه‌م به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنێک بوو، ئه‌و ئینجیله‌ی كه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نم، خستمه‌ به‌رده‌میان، به‌ڵام بۆ گه‌وره‌ پیاوان به‌ ته‌نها، تاكو ئه‌وه‌ی بۆی كۆشش ده‌كه‌م و كۆششم كردووه‌ به‌ فیڕۆ نه‌ڕوات. به‌ڵام ته‌نانه‌ت تتوس كه‌ له‌گه‌ڵم بوو، یۆنانیش بوو، ناچارنه‌كرا خۆی خروسه‌بڕان بكات. به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێک برایانی درۆزن كه‌ به‌ نهێنی هاتبوونه‌ ناومان، بۆ سیخوڕی كردن له‌سه‌ر ئه‌م ئازادییه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌مانه‌ خزابوونه‌ نێومان، تاكو بمانكه‌نه‌ كۆیله‌. بۆ كاژێرێكیش ملكه‌چیان نه‌بووین، تاكو ڕه‌وای ئینجیل له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌ گه‌وره‌ پیاو داده‌نران هه‌رچییه‌ک بن، به‌لای منه‌وه‌ گرنگ نییه‌، چونكه‌ خودا ته‌ماشای ڕواڵه‌تی مرۆڤ ناكات ئه‌وان هیچیان بۆ په‌یامه‌كه‌م زیاد نه‌كرد. به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، بینییان كه‌ ئینجیل بۆ خروسه‌نه‌بڕاوان به‌ من سپێردراوه‌، وه‌ک ئینجیل بۆ خروسه‌بڕاوان به‌ په‌تڕۆس. چونكه‌ خودا به‌هۆی په‌تڕۆس وه‌ک په‌یامبه‌ر بۆ خروسه‌بڕاوان كاری ده‌كرد، له‌ منیشدا بۆ نه‌ته‌وه‌كان كاری ده‌كرد. كاتێ یاقوو و كیپه‌ و یوخه‌ننه‌ن كه‌ به‌ كۆڵه‌گه‌ دانرابوون، به‌م به‌خششه‌یان زانی كه‌ به‌ من دراوه‌، ئه‌وسا ئه‌وان ده‌ستی ڕاستی هاوبه‌شیان بۆ من و به‌رنڤا درێژ كرد، تاكو ئێمه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وانیش بۆ خروسه‌بڕاوان بڕۆن. ته‌نها داوایان كرد هه‌ژاران له‌یاد نه‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش شتێكه‌ هه‌میشه‌ كۆششم بۆی كردووه‌. به‌ڵام كاتێ په‌تڕۆس هاته‌ ئینتیاكیا، ڕووبه‌ڕوو به‌ربه‌ره‌كانێم كرد، چونكه‌ گله‌یی له‌سه‌ر بوو. چونكه‌ پێشتر كه‌سانێک له‌لای یاقووه‌وه‌ هاتبوون، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كان نانی ده‌خوارد، به‌ڵام كاتێ ئه‌وان هاتن، له‌ ترسی ئه‌وانه‌ی له‌ خروسه‌بڕاوانن، خۆی كێشایه‌وه‌. جووه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیان به‌ ڕووپامایی كرد، ته‌نانه‌ت به‌رنڤاش به‌ ڕووپاماییان چه‌واشه‌ بوو. كاتێ بینیم به‌گوێره‌ی ڕێگای ڕاستی ئینجیل ناڕۆن، له‌به‌رچاوی هه‌مووان به‌ په‌تڕۆسم وت: “ئه‌گه‌ر تۆ جووی، وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ده‌ژیت نه‌ک وه‌ک جوو، ئیتر چۆن ئه‌و نه‌ته‌وانه‌‌ ناچار ده‌كه‌یت وه‌ک جوو بژین؟” ئێمه‌ به‌ جوویی له‌دایكبووین و له‌ نه‌ته‌وه‌ گوناهباره‌كان نین، ده‌زانین مرۆڤ به‌ كاركردن به‌ ته‌ورات بێتاوان ناكرێ، به‌ڵكو به‌ باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح. جا ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح هێنا تاكو به‌ باوه‌ڕ به‌ مه‌سیح بێتاوان بكرێین، ئه‌مه‌ش نه‌ک به‌ كاركردن به‌ ته‌ورات، چونكه‌ له‌ ڕێی كاركردن به‌ ته‌ورات كه‌س بێتاوان ناكرێت. ئه‌گه‌ر داواكارین بێتاوان بین له‌ مه‌سیحدا، خۆمان گوناهبارین، ئیتر ئایا مه‌سیح ڕاژه‌وانی گوناهه‌؟ حاشا! چونكه‌ ئه‌گه‌ر شتێک بنیاد بنێمه‌وه‌ كه‌ له‌پێشا تێكمدابێت، ئه‌وا ده‌یسه‌لمێنم كه‌ سه‌رپێچیكارم. چونكه‌ به‌هۆی ته‌ورات بۆ ته‌ورات مردم، تاكو بۆ خودا بژیم. من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه‌ له‌ مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به‌ جه‌سته‌ ده‌ژیم، ئه‌وا به‌ باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆشویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا. من به‌خششی خودا پووچه‌ڵ ناكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێتاوانی به‌ ته‌ورات بووایه‌، ئه‌وا مردنی مه‌سیح بێ هۆ بوو!

گەلاتیا 1:2-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

دوای چواردە ساڵ لەگەڵ بەرناباس گەڕامەوە ئۆرشەلیم و تیتۆسیشم لەگەڵ خۆم برد. گەڕانەوەکەم بەگوێرەی ئاشکراکردنێک بوو و ئەو پەیامەی ئینجیل کە لەنێو نەتەوەکان جاڕی دەدەم، تەنها خستمە بەردەم گەورە پیاوانی کڵێسا، تاکو ئەوەی بۆی ڕادەکەم و ڕامکردووە بەفیڕۆ نەڕوات. بەڵام هەرچەندە تیتۆس کە لەگەڵم بوو یۆنانی بوو، زۆریان لێ نەکرد خەتەنە بکرێت. ئەم بابەتە لەوەوە سەری هەڵدا کە هەندێک لە برایانی درۆزن بە نهێنی هاتبوونە ناومان بۆ سیخوڕیکردن لەسەر ئەو ئازادییەی لە عیسای مەسیحدا هەمانە، تاکو بمانکەنە کۆیلە. بۆ کاتژمێرێکیش ملکەچیان نەبووین، تاکو ڕاستی ئینجیل لەگەڵتان بمێنێتەوە. بەڵام ئەوانەی بە گەورە پیاو دادەنران، هەرچییەک بن، بەلای منەوە گرنگ نییە، چونکە خودا تەماشای ڕواڵەتی مرۆڤ ناکات، ئەوان هیچیان بۆ پەیامەکەم زیاد نەکرد. بەڵکو بە پێچەوانەوە، بینییان کە پەیامی ئینجیل بۆ ناجولەکەکان بە من سپێردراوە، هەروەک پەیامی ئینجیل بۆ جولەکەکان بە پەترۆس سپێردراوە، چونکە خودا بەهۆی پەترۆسەوە وەک نێردراو بۆ جولەکەکان کاری دەکرد، لە منیشدا بۆ ناجولەکەکان کاری دەکرد. کاتێک یاقوب و پەترۆس و یۆحەنا کە بە کۆڵەکە دانرابوون، بەم نیعمەتەیان زانی کە بە من دراوە، ئەوسا ئەوان دەستی ڕاستی هاوبەشییان بۆ من و بەرناباس درێژکرد، تاکو ئێمە بۆ لای نەتەوەکان بچین و ئەوانیش بۆ لای جولەکەکان بچن. تەنها داوایان کرد هەژاران لەیاد نەکەین، ئەمەش شتێکە هەمیشە کۆششم بۆی کردووە. بەڵام کاتێک پەترۆس هاتە ئەنتاکیا، ڕووبەڕوو بەربەرەکانێم کرد، لەبەر ئەوەی گلەیی لەسەر بوو، چونکە پێش ئەوەی کەسانێک لەلای یاقوبەوە بێن، ئەو لەگەڵ ناجولەکەکان نانی دەخوارد، بەڵام کاتێک ئەوان هاتن، لە ترسی ئەو تاقمەی کە دەڵێن دەبێ باوەڕدار خەتەنە بکرێت، خۆی کێشایەوە. جولەکەکانی دیکەش لەگەڵیدا دەستیان بە دووڕوویی کرد، تەنانەت بەرناباسیش بە دووڕووییان چەواشە بوو. کاتێک بینیم بەگوێرەی ڕێگای ڕاستی پەیامی ئینجیل ناڕۆن، لەبەرچاوی هەمووان بە پەترۆسم گوت: «ئەگەر تۆ جولەکەی، وەک ناجولەکە دەژیت نەک وەکو جولەکە، ئیتر چۆن ناجولەکەکان ناچار دەکەیت نەریتی جولەکەکان پەیڕەو بکەن؟ «ئێمە بە جولەکەیی لەدایک بووین و لە نەتەوە گوناهبارەکان نین، دەزانین مرۆڤ بە کارکردن بە شەریعەت بێتاوان ناکرێ، بەڵکو بە باوەڕ بە عیسای مەسیح. جا ئێمە باوەڕمان بە عیسای مەسیح هێنا تاکو بە باوەڕ بە مەسیح بێتاوان بکرێین، ئەمەش نەک بە کارکردن بە شەریعەت، چونکە لە ڕێی کارکردن بە شەریعەت کەس بێتاوان ناکرێت. «بەڵام ئەگەر ئێمە لە هەوڵدانمان بۆ بێتاوانبوون بە مەسیح، خۆمان دۆزییەوە کە گوناهبارین، ئیتر ئایا مەسیح خزمەتکاری گوناهە؟ بێگومان نەخێر! ئەگەر من شتێک بنیاد بنێمەوە کە لەپێشدا تێکمدابێت، ئەوا دەیسەلمێنم سەرپێچیکارم. «چونکە لە ڕێگەی شەریعەت بۆ شەریعەت مردم، تاکو بۆ خودا بژیم. من لەگەڵ مەسیح لە خاچ درام، ئیتر من نیم ئەوەی دەژیێت، بەڵکو مەسیحە لە مندا دەژیێت. ئێستاش کەوا بە جەستە دەژیم، ئەوا بە باوەڕ بە کوڕی خودا دەژیم، ئەوەی منی خۆشویست و خۆی کردە قوربانی بۆ من. من نیعمەتی خودا پووچەڵ ناکەمەوە، چونکە ئەگەر بێتاوانبوون بە شەریعەت بووایە، ئەوا مردنی مەسیح بێ سوود دەبوو.»