لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گەلاتیا 1:3-14

گەلاتیا 1:3-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی گه‌ڵاتیه‌ییه‌ گێله‌كان! كێ جادووی لێكردوون بۆئه‌وه‌ی ملكه‌چی ڕه‌وا نه‌بن؟ له‌پێش چاوتان وێنه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح به‌ له‌خاچدراوی كێشرا! ته‌نها ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان لێ فێربم: ئایا به‌ كاركردن به‌ ته‌ورات ڕووحی پارساتان وه‌رگرت، یاخود به‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیستتان؟ ئایا تاكو ئه‌م ڕاده‌یه‌ گێلن! كه‌ به‌ ڕووحه‌كه‌ ده‌ستتان پێكرد، ئێستا به‌ جه‌سته‌ ته‌واوی ده‌كه‌ن؟ ئایا له‌خۆڕایی ئه‌وه‌نده‌ ئازارتان چێژت؟ ئایا به‌ ڕاستی له‌خۆڕایی بوو! ئه‌وه‌ی ڕووحتان پێ ده‌به‌خشێ و له‌نێوانتاندا په‌رجو ده‌كات، ئایا به‌ كاركردن به‌ ته‌وراته‌، یاخود به‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیسترا؟ وه‌ک چۆن “ئه‌وڕاهه‌م باوه‌ڕی به‌ خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به‌ بێتاوانی بۆ دانرا”. جا بزانن ئه‌وانه‌ی له‌ باوه‌ڕدان، نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من. سیپاره‌كه‌ پێشتر بینیویه‌تی كه‌ خودا نه‌ته‌وه‌كان به‌هۆی باوه‌ڕ بێتاوان ده‌كات، پێشتر موژده‌ی به‌ ئه‌وڕاهه‌می دا، پێی فه‌رموو: “به‌ تۆوه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان داڕشت ده‌كرێن”. كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدارن، له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاهه‌می باوه‌ڕدار داڕشت ده‌بن. چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشت به‌ كرداری ته‌ورات ده‌به‌ستن، له‌ ژێر نه‌فره‌تدان، چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌ هه‌موو نووسراوی سیپاره‌كانی ته‌ورات جێگیر نه‌بێت بۆ په‌یڕه‌وكردن، نه‌فره‌ت لێكراوه‌”. ئاشكرایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر خودا كه‌س به‌ ته‌ورات بێتاوان ناكرێت، چونكه‌: “بێتاوان به‌ باوه‌ڕ ده‌ژیێت”. به‌ڵام ته‌ورات پشت به‌ باوه‌ڕ نابه‌ستێت، به‌ڵكو: “ئه‌وه‌ی بیانكات، پێیان ده‌ژیێت”. مه‌سیح ئێمه‌ی له‌ نه‌فره‌تی ته‌ورات كڕییه‌وه‌، به‌وه‌ی له‌ پێناوماندا بووه‌ نه‌فره‌ت چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه‌”. تاكو له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا داڕشتی ئه‌وڕاهه‌م بۆ نه‌ته‌وه‌كان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕ به‌ڵێنی ڕووحه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنین.

گەلاتیا 1:3-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی گەلاتیاییە گێلەکان! کێ جادووی لێکردوون؟ لەپێش چاوتان وێنەی عیسای مەسیح بە لە خاچ دراوی کێشرا! تەنها دەمەوێ ئەوەتان لێ فێربم: ئایا بەهۆی کارکردن بە شەریعەت ڕۆحی پیرۆزتان وەرگرت، یاخود بەهۆی باوەڕ بەوەی بیستتان؟ ئایا هەتا ئەم ڕادەیە گێلن؟ ئێوە کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە دەستتان پێکرد، ئایا ئێستا دەتانەوێت بەهۆی جەستەوە کۆتایی پێ بهێنن؟ ئایا لەخۆڕایی ئەوەندە ئازارتان چێژت؟ ئایا بەڕاستی لەخۆڕایی بوو؟ ئەوەی ڕۆحتان پێ دەبەخشێت و لەنێوانتاندا پەرجوو دەکات، ئایا بەهۆی کارکردنە بە شەریعەت، یاخود بەهۆی باوەڕە بەوەی بیسترا؟ وەک چۆن ئیبراهیم ﴿باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا.﴾ جا بزانن ئەوانەی لە باوەڕدان، نەوەی ئیبراهیمن. نووسراوە پیرۆزەکە پێشتر بینیویەتی کە خودا نەتەوەکان بەهۆی باوەڕ بێتاوان دەکات، پێشتر مژدەی بە ئیبراهیم دا، پێی فەرموو: ﴿هەموو نەتەوەکان لە ڕێگەی تۆوە بەرەکەتدار دەبن.﴾ کەواتە ئەوانەی باوەڕدارن، لەگەڵ ئیبراهیمی باوەڕدار بەرەکەتدار دەبن. هەموو ئەوانەی پشت بە کرداری شەریعەت دەبەستن، لەژێر نەفرەتن، چونکە نووسراوە: ﴿هەرکەسێک لە هەموو نووسراوی پەڕتووکەکانی تەورات نەچەسپێت بۆ پەیڕەوکردن، نەفرەت لێکراوە.﴾ ئاشکرایە لە بەرامبەر خودا کەس بە شەریعەت بێتاوان ناکرێت، چونکە: ﴿ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.‏﴾ بەڵام شەریعەت پشت بە باوەڕ نابەستێت، بەڵکو: ﴿ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.﴾ مەسیح ئێمەی لە نەفرەتی شەریعەت کڕییەوە، بەوەی لە پێناوماندا بووە نەفرەت، چونکە نووسراوە: ﴿هەرکەسێک لەسەر دار هەڵبواسرێت نەفرەت لێکراوە.﴾ ئەو ئێمەی کڕییەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەرەکەتی ئیبراهیم بۆ نەتەوەکان بێت، تاکو بەهۆی باوەڕەوە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆز بەدەستبهێنین.