گەلاتیا 15:3-18
گەلاتیا 15:3-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، با په‌ندیه‌كی مرۆڤانه‌تان بۆ بهێنمه‌وه: ئه‌گه‌ر یه‌كێک په‌یمانێكی مۆركراوی پێ بێت، كه‌س ناتوانێت پووچه‌ڵی بكاته‌وه یاخود شتێكی بخاته سه‌ر. هه‌روه‌ک به‌ڵێنه‌كان بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی وتراوه. نافه‌رمووێت: “به نه‌وه‌كان” وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر بن، به‌ڵكو “به نه‌وه‌ی تۆ”، واتا یه‌ک، ئه‌وه‌ی مه‌سیحه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه: ئه‌و ته‌وراته‌ی پاش چوار سه‌د و سی ساڵ هات، په‌یمانی چه‌سپاوی پێشووی خودا به‌تاڵ ناكاته‌وه، تاكو به‌ڵێنه‌كه بشكێنێت. چونكه ئه‌گه‌ر میرات به ته‌ورات هه‌بێت، ئیتر به به‌ڵێن نییه. به‌ڵام خودا به به‌خششی خۆی به‌ڵێنی به ئه‌وڕاهه‌م دا.
گەلاتیا 15:3-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خوشکان، برایان، با نموونەیەکی مرۆڤانەتان بۆ بهێنمەوە: ئەگەر یەکێک پەیمانێکی مۆرکراوی پێ بێت، کەس ناتوانێت بەتاڵی بکاتەوە یاخود شتێکی بخاتە سەر. هەروەک بەڵێنەکان بۆ ئیبراهیم و نەوەکەی گوتراوە. نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت: «بە نەوەکان» وەک ئەوەی زۆر بن، بەڵام ﴿بە نەوەی تۆ،﴾ واتا یەک، ئەوەی مەسیحە. مەبەستم ئەمەیە: ئەو شەریعەتەی پاش چوار سەد و سی ساڵ هات، پەیمانی چەسپاوی پێشووی خودا هەڵناوەشێنێتەوە، تاکو بەڵێنەکە بشکێنێت، چونکە ئەگەر میرات بەهۆی شەریعەتەوە هەبێت، ئیتر بەهۆی بەڵێنەوە نییە. بەڵام خودا بە نیعمەتی خۆی بەڵێنی بە ئیبراهیم دا.