گەلاتیا 19:3-26
گەلاتیا 19:3-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته ته‌ورات بۆ چییه؟ به سه‌رپێچیكردنه‌كان زیادكراوه، تاكو ئه‌و كاته‌ی نه‌وه‌ی به‌ڵێنپێدراو دێت، به ڕێگای فریشته‌كان به ده‌ستی نێوانگرێک ڕێكخرا. نێوانگر ته‌نها نوێنه‌ری یه‌ک لایه‌ن نییه، به‌ڵام خودا یه‌كه. ئایا ته‌ورات دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه؟ حاشا! چونكه ئه‌گه‌ر ته‌وراتێک بدرابایه توانای ژیان به‌خشینی هه‌بووایه، ئه‌وا به ڕاستی بێ‌تاوانبوون به ته‌ورات ده‌بوو. به‌ڵام په‌رتووكه‌كه هه‌مووی كردۆته به‌ندی گوناه، تاكو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به باوه‌ڕ دراوه له ئیشۆعی مه‌سیح، بدرێته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بێت، له‌لایه‌ن ته‌وراته‌وه به‌ند كرابووین، له ژووره‌وه كرابووین تاكو ئاشكراكردنی باوه‌ڕه‌كه‌ی داهاتوو. كه‌واته، تاكو هاتنی مه‌سیح ته‌ورات ته‌مبێكارمان بوو، تاكو به باوه‌ڕ بێ‌تاوان بكرێین. به‌ڵام دوای هاتنی باوه‌ڕ، ئێمه ئیتر له ژێر سایه‌ی ته‌مبێكار نین. چونكه هه‌مووتان به باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودان،
گەلاتیا 19:3-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کەواتە شەریعەت بۆ چییە؟ بەهۆی پێشێلکردنەکانەوە زیادکراوە، هەتا ئەو کاتەی نەوەی بەڵێندراو دێت، لە ڕێگەی فریشتەکانەوە بە دەستی پەیوەندی ڕێکخەرێک ڕێکخرا. پەیوەندی ڕێکخەر تەنها نوێنەری یەک لایەن نییە، بەڵام خودا یەکە. ئایا تەورات لە دژی بەڵێنەکانی خودایە؟ حاشا! چونکە ئەگەر شەریعەتێک هەبووایە بتوانێت ژیان ببەخشێت، ئەوا ڕاستودروستی بە شەریعەتی تەورات دەبوو. بەڵام نووسراوە پیرۆزەکە هەمووی کردووەتە بەندی گوناه، تاکو ئەو بەڵێنەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە و بەهۆی باوەڕەوە دراوە، بۆ ئەوانە بێتە دی کە باوەڕ دەهێنن. پێش ئەوەی باوەڕ بێت، لەلایەن تەوراتەوە بەند کرابووین، لە ژوورەوە کرابووین هەتا ئاشکراکردنی باوەڕەکەی داهاتوو. تەورات پەروەردەی دەکردین تاکو بمانهێنێت بۆ لای مەسیح، بۆ ئەوەی بە باوەڕ بێ‌تاوان بکرێین. بەڵام دوای هاتنی باوەڕ، ئێمە ئیتر لەژێر سایەی تەمبێکار نین. هەمووتان لە ڕێگەی باوەڕەوە ڕۆڵەی خودان، بەو یەکبوونەی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەتانە،