گەلاتیا 6:3-14
گەلاتیا 6:3-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ک چۆن “ئه‌وڕاهه‌م باوه‌ڕی به خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به بێتاوانی بۆ دانرا”. جا بزانن ئه‌وانه‌ی له باوه‌ڕدان، نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من. سیپاره‌كه پێشتر بینیویه‌تی كه خودا نه‌ته‌وه‌كان به‌هۆی باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كات، پێشتر موژده‌ی به ئه‌وڕاهه‌می دا، پێی فه‌رموو: “به تۆوه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان داڕشت ده‌كرێن”. كه‌واته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدارن، له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاهه‌می باوه‌ڕدار داڕشت ده‌بن. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشت به كرداری ته‌ورات ده‌به‌ستن، له ژێر نه‌فره‌تدان، چونكه نووسراوه: “هه‌ر كه‌سێک له هه‌موو نووسراوی سیپاره‌كانی ته‌ورات جێگیر نه‌بێت بۆ په‌یڕه‌وكردن، نه‌فره‌ت لێكراوه”. ئاشكرایه له به‌رامبه‌ر خودا كه‌س به ته‌ورات بێ‌تاوان ناكرێت، چونكه: “بێ‌تاوان به باوه‌ڕ ده‌ژیێت”. به‌ڵام ته‌ورات پشت به باوه‌ڕ نابه‌ستێت، به‌ڵكو: “ئه‌وه‌ی بیانكات، پێیان ده‌ژیێت”. مه‌سیح ئێمه‌ی له نه‌فره‌تی ته‌ورات كڕییه‌وه، به‌وه‌ی له پێناومان‌دا بووه نه‌فره‌ت چونكه نووسراوه: “هه‌ر كه‌سێک له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه”. تاكو له ئیشۆعی مه‌سیحدا داڕشتی ئه‌وڕاهه‌م بۆ نه‌ته‌وه‌كان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕ به‌ڵێنی ڕووحه‌كه به‌ده‌ست بهێنین.
گەلاتیا 6:3-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
وەک چۆن ئیبراهیم ﴿باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا.﴾ جا بزانن ئەوانەی لە باوەڕدان، نەوەی ئیبراهیمن. نووسراوە پیرۆزەکە پێشتر بینیویەتی کە خودا نەتەوەکان بەهۆی باوەڕ بێ‌تاوان دەکات، پێشتر مژدەی بە ئیبراهیم دا، پێی فەرموو: ﴿هەموو نەتەوەکان لە ڕێگەی تۆوە بەرەکەتدار دەبن.﴾ کەواتە ئەوانەی باوەڕدارن، لەگەڵ ئیبراهیمی باوەڕدار بەرەکەتدار دەبن. هەموو ئەوانەی پشت بە کرداری شەریعەت دەبەستن، لەژێر نەفرەتن، چونکە نووسراوە: ﴿هەرکەسێک لە هەموو نووسراوی پەڕتووکەکانی تەورات نەچەسپێت بۆ پەیڕەوکردن، نەفرەت لێکراوە.﴾ ئاشکرایە لە بەرامبەر خودا کەس بە شەریعەت بێ‌تاوان ناکرێت، چونکە: ﴿ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.﴾ بەڵام شەریعەت پشت بە باوەڕ نابەستێت، بەڵکو: ﴿ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.﴾ مەسیح ئێمەی لە نەفرەتی شەریعەت کڕییەوە، بەوەی لە پێناومان‌دا بووە نەفرەت، چونکە نووسراوە: ﴿هەرکەسێک لەسەر دار هەڵبواسرێت نەفرەت لێکراوە.﴾ ئەو ئێمەی کڕییەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەرەکەتی ئیبراهیم بۆ نەتەوەکان بێت، تاکو بەهۆی باوەڕەوە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆز بەدەستبهێنین.