گەلاتیا 21:4-31
گەلاتیا 21:4-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی حه‌زده‌كه‌ن له ژێر سایه‌ی ته‌ورات بن، پێم بڵێن: ئایا ته‌ورات نابیستن؟ چونكه نووسراوه كه ئه‌وڕاهه‌م دوو كوڕی هه‌بووه، یه‌كێكیان له كه‌نیزه‌كه، ئه‌وی دیكه‌یان له ئازاده‌كه. ئه‌وه‌ی له كه‌نیزه‌كه بوو به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌دایكبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئازاده‌كه، به به‌ڵێن بووه. هه‌موو ئه‌وانه‌ش هێمان. چونكه ئه‌مانه دوو په‌یمانه‌كه‌ن، یه‌كێكیان له شاخی سینه‌یه، بۆ كۆیلایه‌تی منداڵی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هاجه‌ره. چونكه هاجه‌ر شاخی سینه‌یه له عه‌ره‌بستان، ئه‌و یروشلایمه‌ی ئێستا ده‌نوێنێت، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆیله‌ن. به‌ڵام یروشلایمی سه‌ره‌وه ئازاده، كه دایكی هه‌موومانه، چونكه نووسراوه: “دڵشادبه ئه‌ی نه‌زۆک، ئه‌وه‌ی منداڵت نه‌بووه، به ده‌نگی به‌رز هاوار بكه، ئه‌وه‌ی ژانی منداڵبوون نازانیت، چونكه منداڵی ژنی به‌جێهێڵدراو زیاتره له‌وه‌ی مێردی له‌گه‌ڵیه‌تی”. به‌ڵام ئێمه، برایان، وه‌ک ئسخه‌ق منداڵی به‌ڵێنین. جا چۆن له كاتێكدا ئه‌وی به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌دایكبوو، ئه‌وه‌ی چه‌وسانده‌وه كه به‌گوێره‌ی ڕووح له‌دایكببوو، ئێستاش ئاوایه. به‌ڵام سیپاره‌كه چی ده‌فه‌رمووێ؟: “كه‌نیزه‌كه و كوڕه‌كه‌ی قاوبده، چونكه كوڕی كه‌نیزه‌كه له‌گه‌ڵ كوڕی ئازاده‌كه میراتگر نابێت”. كه‌واته برایان، ئێمه ڕۆڵه‌ی كه‌نیزه‌كه نین، به‌ڵكو ڕۆڵه‌ی ئازاده‌كه‌ین.
گەلاتیا 21:4-31 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی ئەوانەی حەز دەکەن لەژێر سایەی شەریعەتدا بن، پێم بڵێن، ئایا تەورات نابیستن؟ چونکە نووسراوە کە ئیبراهیم دوو کوڕی هەبووە، یەکێکیان لە کۆیلەکە، ئەوی دیکەیان لە ئازادەکە. ئەوەی لە کۆیلەکە بوو بەگوێرەی جەستە لەدایک بوو، بەڵام ئەوەی لە ئازادەکە، بە بەڵێن بووە. هەموو ئەمانەش هێمان، چونکە ئەو دوو ژنە دوو پەیمانەکەن، یەکێکیان لە شاخی سیناوەیە، بۆ کۆیلایەتی منداڵی دەبێت، ئەوەش هاجەرە. هاجەر هێمایە بۆ شاخی سینا لە عەرەبستان، ئەو ئۆرشەلیمەی ئێستا دەنوێنێت، ئەویش لەگەڵ منداڵەکانی کۆیلەن. بەڵام ئۆرشەلیمی سەرەوە ئازادە، دایکی ئێمەیە، چونکە نووسراوە: ﴿ئەی نەزۆک، دڵشادبە، ئەی ئەوەی منداڵت نەبووە، ئەی ئەوەی ژانت نەگرتووە، لە خۆشی‌دا بە دەنگی بەرز هاوار بکە، چونکە منداڵی ژنی بەجێهێڵراو زیاترن لەوەی مێردی لەگەڵیەتی.﴾ بەڵام ئێوە، خوشکان و برایان، وەک ئیسحاق منداڵی بەڵێنن. جا چۆن لە کاتێکدا ئەوەی بەگوێرەی جەستە لەدایک بوو، ئەوەی چەوساندەوە کە بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز لەدایک ببوو، ئێستاش ئاوایە. بەڵام نووسراوە پیرۆزەکە چی دەفەرموێ؟ ﴿کەنیزەکە و کوڕەکەی دەربکە، چونکە کوڕی کەنیزەکە لەگەڵ کوڕی ئازادەکە نابێتە میراتگر.﴾ کەواتە ئەی خوشک و برایان، ئێمە منداڵی کۆیلەکە نین، بەڵکو هی ئازادەکەین.