گەلاتیا 13:5-21
گەلاتیا 13:5-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، ئێوه بۆ ئازادی بانگ‌كراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه بۆ جه‌سته، به‌ڵكو به خۆشویستن ڕاژه‌ی یه‌كتری بكه‌ن. چونكه ته‌ورات هه‌مووی له یه‌ک ڕاسپارده‌دا دێته دی: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. ئه‌گه‌ر په‌لاماری یه‌كتری بده‌ن و یه‌كتری بخۆن، ئاگاداربن یه‌كتری له‌ناونه‌به‌ن. پێتان ده‌ڵێم: به ڕووح بژین، ئاره‌زووی جه‌سته تێر مه‌كه‌ن. چونكه ئاره‌زووی جه‌سته دژی ڕووحه، ڕووحه‌یش دژی جه‌سته‌یه. هه‌ریه‌كه‌یان به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وی دیكه ده‌كات، تاكو ئه‌وه نه‌كه‌ن كه ده‌تانه‌وێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه به ڕووح بهاژورێن، ئه‌وا له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین. كرداره‌كانی جه‌سته‌ش ڕوونن، ئه‌ویش: داوێنپیسی، به‌ره‌ڵایی، گڵاوی، بتپه‌رستی، جادووگه‌ری، دوژمنایه‌تی، ناكۆكی، دڵپیسی، تووڕه‌بوون، خۆپه‌رستی، دووبه‌ره‌كی، ئیره‌یی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مانه، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، وه‌ک پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن نابنه میراتگری پاشایه‌تیی خودا.
گەلاتیا 13:5-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشک و برایانم، ئێوە بۆ ئازادی بانگکراون، بەڵام ئازادی مەقۆزنەوە بۆ ڕازیکردنی سروشتی دنیایی، بەڵکو بە خۆشەویستی خزمەتی یەکتری بکەن، چونکە تەورات هەمووی لە یەک ڕاسپاردەدا دێتە دی: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾ ئەگەر پەلاماری یەکتری بدەن و یەکتری بخۆن، ئاگاداربن یەکتری لەناونەبەن. پێتان دەڵێم: بە ڕۆحی پیرۆز بژین، ئینجا ئارەزووی سروشتی دنیایی تێر ناکەن، چونکە ئارەزووی سروشتی دنیایی لە دژی ڕۆحەکەیە، ڕۆحەکەش لە دژی سروشتی دنیاییە. هەریەکەیان بەربەرەکانێی ئەوی دیکە دەکات، تاکو ئەوە نەکەن کە دەتانەوێت. بەڵام ئەگەر ئێوە بە ڕۆحەکە بەڕێوە بچن، ئەوا لەژێر سایەی شەریعەتدا نین. ئێستا کردەوەکانی سروشتی دنیایی مرۆڤ ڕوونن، ئەوانیش: داوێنپیسی، گڵاوی، بەڕەڵایی، بتپەرستی، جادووگەری، دوژمنایەتی، یاخیبوون، دڵپیسی، تووڕەبوون، خۆپەرستی، دووبەرەکی، ناکۆکی، چاوپیسی، سەرخۆشی، ڕابواردن، شتی دیکەی وەک ئەمانە، ئاگادارتان دەکەمەوە، وەک پێشتر ئاگادارم کردوونەتەوە: ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن نابنە میراتگری شانشینی خودا.