پەیدابوون 17:30-20
پەیدابوون 17:30-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودا گوێی لە لێئە بوو، ئیتر سکی پڕ بوو، کوڕی پێنجەمی بۆ یاقوب بوو. ئینجا لێئە گوتی: «خودا پاداشتی ئەوەی دامەوە کە کەنیزەکەی خۆمم دایە پیاوەکەم.» ئیتر ناوی لێنا یەساخار. دیسان لێئە سکی کرد و کوڕی شەشەمینی بۆ یاقوب بوو. ئینجا لێئە گوتی: «خودا خەڵاتێکی باشی کردم. ئێستا مێردەکەم ڕێزم لێ دەگرێت، چونکە شەش کوڕم بۆی بوو.» ناوی لە کوڕەکەش نا زەبولون.
هاوبەشی بکە
پەیدابوون 30 بخوێنەوە