لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

پەیدابوون 4:31-7 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

پەیدابوون 4:31-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

یاقوبیش بەدوای ڕاحێل و لێئەدا ناردی کە بێن بۆ لای بۆ ئەو لەوەڕگایەی مەڕوماڵاتەکەی لێیە. پێی گوتن: «دەبینم باوکتان بەرامبەر بە من گۆڕاوە و وەک جاران نەماوە، بەڵام خودای باوکم لەگەڵ من بووە. خۆتان دەزانن کە من بە هەموو توانامەوە خزمەتی باوکتانم کردووە، کەچی باوکتان هەڵیخەڵەتاندم و دە جار کرێیەکەی منی گۆڕی. بەڵام خودا ڕێی پێنەدا کە خراپەم لەگەڵ بکات.

هاوبەشی بکە
پەیدابوون 31 KSS