پەیدابوون 9:5-14
پەیدابوون 9:5-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک ئەنۆش تەمەنی نەوەد ساڵ بوو، قێنان لەدایکبوو. دوای لەدایکبوونی قێنان، ئەنۆش هەشت سەد و پازدە ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. هەموو تەمەنی ئەنۆش نۆ سەد و پێنج ساڵ بوو، ئیتر مرد. کاتێک قێنان تەمەنی حەفتا ساڵ بوو، مەهلەلئێل لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. دوای لەدایکبوونی مەهلەلئێل، قێنان هەشت سەد و چل ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. هەموو تەمەنی قێنان نۆ سەد و دە ساڵ بوو، ئیتر مرد.
هاوبەشی بکە
پەیدابوون 5 بخوێنەوە