حەبەقوق 6:3-10
حەبەقوق 6:3-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕاوەستا و زەوی هەژاند، تەماشای کرد و هەموو گەلەکانی لەرزاند. چیا دێرینەکان کوتران، گردە لەمێژینەکان هاتنە خوارەوە، بەڵام یەزدان جاویدانییە. چادرەکانی کوشانم لە تەنگوچەڵەمەدا بینی، ڕەشماڵەکانی میدیان دەلەرزین. ئەی یەزدان، ئایا جۆشی تووڕەیی تۆ لە ڕووبارەکان بوو؟ ئایا لە ڕووبارەکان تووڕە بوویت؟ ئایا هەڵچوونی تۆ لە دەریا بوو، تاکو سواری ئەسپ بیت و گالیسکەکانت بەرەو سەرکەوتن بچن؟ کەوانەکەی خۆتت ئامادە کرد و داوای تیرێکی زۆرت کرد. بە ڕووبارەکان زەویت شەقکردووە، چیاکان تۆیان بینی و لەرزین، لافاوی ئاوەکان تێپەڕین، قووڵاییەکان دەنگیان هات، شەپۆلەکانی بەرزبوونەوە.
هاوبەشی بکە
حەبەقوق 3 بخوێنەوە