لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 1:10-10

عیبرانییەکان 1:10-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ته‌ورات ته‌نها سێبه‌ری شته‌ باشه‌كانی داهاتووه‌، نه‌ک وێنه‌ی ته‌واوی ڕاستییه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌ هه‌مان قوربانییه‌كانی ساڵانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێته‌وه‌، هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌وانه‌ ته‌واو بكات كه‌ بۆ په‌رستن نزیک ده‌بنه‌وه‌. ئه‌گینا، ئایا له‌ پێشكه‌شكردن نه‌ده‌وه‌ستان؟ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕاژه‌وانه‌كان ته‌نها جارێک بێگه‌رد بوونه‌وه‌، ئیتر ویژدانی گوناهیان نامێنێته‌وه‌. به‌ڵام له‌و قوربانییانه‌دا ساڵانه‌ یاده‌وه‌ری گوناه‌ ده‌كرێته‌وه‌. چونكه‌ مه‌حاڵه‌ خوێنی گا و بزن گوناه‌ لابه‌رێت. بۆیه‌ كاتێ مه‌سیح هاته‌ نێو جیهانه‌وه‌ فه‌رمووی: “سه‌ربڕاو و قوربانیت نه‌ویست، به‌ڵكو له‌شێكت بۆ ئاماده‌ كردم. به‌ قوربانیی سووتاندن و قوربانیی گوناه‌ دڵخۆش نه‌بووی. ئینجا وتم: ئه‌وه‌تا هاتم. وه‌ک له‌ سیپاره‌ی پێچراو ده‌رباه‌رم نووسراوه‌ تاكو كار به‌ به‌‏خواستی تۆ بكه‌م، ئه‌ی خودا”. له سه‌ره‌وه‌‌ فه‌رمووی: “تۆ سه‌ربڕاو و قوربانیی سووتاندن و قوربانیی گوناهت نه‌ویست و پێی دڵخۆش” نه‌بووی “ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌ورات ده‌كرێت” ئینجا فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا هاتم تاكو كار به‌ خواستی تۆ بكه‌م ئه‌ی خودا”. یه‌كه‌م هه‌ڵده‌كه‌نێت، تاكو دووه‌م جێگیر بكات. به‌م خواسته‌ به‌ جارێک به‌ پێشكه‌شكردنی له‌شی ئیشۆعی مه‌سیح پارسا بووین.

عیبرانییەکان 1:10-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

تەورات تەنها سێبەری شتە باشەکانی داهاتووە، نەک وێنەی تەواوی ڕاستییەکان. لەبەر ئەوە بەردەوام بە هەمان قوربانییەکانی ساڵ لەدوای ساڵ پێشکەش دەکرێتەوە، هەرگیز ناتوانێ ئەوانە کامڵ و تەواو بکات کە بۆ پەرستن نزیک دەبنەوە. ئەگینا، ئایا لە پێشکەشکردن نەدەوەستان؟ لەبەر ئەوەی ئەگەر خواپەرستان تەنها جارێک پاک بوونەتەوە، بۆیە چیتر لە ویژدانیاندا هەست بە گوناه ناکەن. بەڵام لەو قوربانییانەدا ساڵانە یادەوەری گوناه دەکرێتەوە، چونکە مەحاڵە خوێنی گا و بزن گوناه لاببات. لەبەر ئەوە کاتێک مەسیح هاتە ناو جیهان فەرمووی: ﴿بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت، بەڵکو جەستەیەکت بۆ دابین کردم. بە قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناه دڵخۆش نەبووی. ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم، هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە، تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم، ئەی خودا.»﴾ لە سەرەوە فەرمووی: ﴿تۆ قوربانی و پێشکەشکراو و قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەویست و پێی دڵخۆش نەبووی،﴾ ئەوەی بەگوێرەی تەورات دەکرێت، ئینجا مەسیح فەرمووی: ﴿ئەوەتا هاتم تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم.﴾ یەکەم لادەبات، تاکو دووەم دابنێ. بەم خواستەی خودا بە یەک جار بەهۆی پێشکەشکردنی جەستەی عیسای مەسیحەوە پیرۆز بووین.