عیبرانییەکان 1:10-4
عیبرانییەکان 1:10-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ته‌ورات ته‌نها سێبه‌ری شته باشه‌كانی داهاتووه، نه‌ک وێنه‌ی ته‌واوی ڕاستییه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به هه‌مان قوربانییه‌كانی ساڵانه پێشكه‌ش ده‌كرێته‌وه، هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌وانه ته‌واو بكات كه بۆ په‌رستن نزیک ده‌بنه‌وه. ئه‌گینا، ئایا له پێشكه‌شكردن نه‌ده‌وه‌ستان؟ چونكه ئه‌گه‌ر ڕاژه‌وانه‌كان ته‌نها جارێک بێگه‌رد بوونه‌وه، ئیتر ویژدانی گوناهیان نامێنێته‌وه. به‌ڵام له‌و قوربانییانه‌دا ساڵانه یاده‌وه‌ری گوناه ده‌كرێته‌وه. چونكه مه‌حاڵه خوێنی گا و بزن گوناه لابه‌رێت.
عیبرانییەکان 1:10-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تەورات تەنها سێبەری شتە باشەکانی داهاتووە، نەک وێنەی تەواوی ڕاستییەکان. لەبەر ئەوە بەردەوام بە هەمان قوربانییەکانی ساڵ لەدوای ساڵ پێشکەش دەکرێتەوە، هەرگیز ناتوانێ ئەوانە کامڵ و تەواو بکات کە بۆ پەرستن نزیک دەبنەوە. ئەگینا، ئایا لە پێشکەشکردن نەدەوەستان؟ لەبەر ئەوەی ئەگەر خواپەرستان تەنها جارێک پاک بوونەتەوە، بۆیە چیتر لە ویژدانیاندا هەست بە گوناه ناکەن. بەڵام لەو قوربانییانەدا ساڵانە یادەوەری گوناه دەکرێتەوە، چونکە مەحاڵە خوێنی گا و بزن گوناه لاببات.