عیبرانییەکان 11:10-18
عیبرانییەکان 11:10-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ر كاهینێک هه‌موو ڕۆژێک ڕاده‌وه‌ستێت و ڕاژه ده‌كات، چه‌ندین جار هه‌مان قوربانی ده‌كاته‌وه، كه هه‌رگیز ناتوانێت گوناه لابه‌رێت. به‌ڵام ئه‌م كاهینه كاتێ قوربانییه‌كی كرد له جیاتی گوناه بۆ هه‌موو كاتێک، ئینجا له لای ڕاستی خودا‌ش دانیشت، له‌و كاته‌وه چاوه‌ڕوانه، تاكو دوژمنانی بخرێنه ته‌خته‌پێی. چونكه به یه‌ک قوربانی، پارساكانی تا جاویدانیی ته‌واو كرد. ڕووحی پارساش گه‌واهیمان بۆ ده‌دات، چونكه دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمووی: “ئه‌مه ئه‌و په‌یمانه‌یه كه له‌گه‌ڵیان ده‌یبه‌ستم، دوای ئه‌و ڕۆژانه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: فێركردنه‌كانم ده‌خه‌مه نێو دڵیان و له‌نێو هزریان ده‌ینووسم. هه‌رگیز باسی گوناهه‌كان و سه‌رپێچیه‌كه‌یان ناكه‌م”. له‌كوێ لێخۆشبوونی ئه‌مانه هه‌بێت، ئیتر قوربانی بۆ گوناه نابێت.
عیبرانییەکان 11:10-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەر کاهینێک هەموو ڕۆژێک ڕادەوەستێت و خزمەت دەکات بەردەوام هەمان قوربانی دەکاتەوە، کە هەرگیز ناتوانێت گوناه لاببات. بەڵام کاتێک مەسیحی کاهین لە جیاتی گوناه یەک قوربانی بۆ هەموو کاتێک پێشکەش کرد، لە دەستەڕاستی خوداوە دانیشت، لەو کاتەوە چاوەڕوانە، تاکو خودا هەموو دوژمنانی بکاتە تەختەپێی، چونکە ئەو بە یەک قوربانی بۆ هەمیشە ئەوانەی تەواو کرد کە ئەو پیرۆزیان دەکات. ڕۆحی پیرۆزیش شایەتیمان بۆ دەدات، چونکە دوای ئەوەی فەرمووی: ﴿یەزدان دەفەرموێ، ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵیان دەیبەستم، «فێرکردنەکانم دەخەمە ناو دڵیان و لەناو مێشکیان دەینووسم.»﴾ پاشان دەفەرموێت: ﴿لەمەودوا گوناه و تاوانەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.﴾ لەکوێ لێخۆشبوونی ئەم گوناهانە هەبێت، ئیتر پێویست ناکات قوربانی بۆ گوناه بکرێت.