لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 19:10-25

عیبرانییەکان 19:10-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

بۆیه‌ برایان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌مان هه‌یه‌ بۆ چوونه‌ نێو هه‌ره‌پارساگا به‌ خوێنی ئیشۆع، به‌ ڕێگایه‌كی نوێ و زیندوو له‌ نێو په‌رده‌دا بۆمانی كرده‌وه‌، واتا جه‌سته‌ی خۆی، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاهینێكی به‌رزمان هه‌یه‌ به‌سه‌ر ماڵی خوداوه‌، با به‌ دڵێكی ڕاست به‌ متمانه‌ی باوه‌ڕ بچینه‌ پێش خودا كه‌ دڵمان پرژێندراو بێت تاكو له‌ ویژادانی خراپ پاک بێته‌وه‌ و له‌شمان به‌ ئاوێكی پاک شۆردرا بێت. با بێ دوودڵی ده‌ست بگرین به‌ دانپیانانی هیوامان، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه‌ سه‌رڕاسته‌. با ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ین بۆ هاندان له‌سه‌ر خۆشویستن و كاری چاک. با واز له‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان نه‌هێنین، وه‌ک هه‌ندێک له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵكو ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ین، زیاتریش كه‌ ده‌بینن ڕۆژه‌كه‌ نزیک ده‌بێته‌وه‌.

عیبرانییەکان 19:10-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بۆیە ئەی خوشک و برایانی باوەڕدار، لەبەر ئەوەی متمانەمان هەیە بۆ چوونە ناو شوێنی هەرەپیرۆز بەهۆی خوێنی عیساوە، بەو ڕێگا زیندوو و تازەیەی کە بەهۆی بەخشینی جەستەی خۆی بەناو پەردەدا بۆی کردینەوە، لەبەر ئەوەی کاهینێکی بەرزمان هەیە سەرپەرشتی ماڵی خودا دەکات، هەروەها لەبەر ئەوەی خوێنی مەسیح بەسەر دڵماندا پرژێنرا تاکو لە ویژدانی خراپ پاکمان بکاتەوە، جەستەشمان بە ئاوێکی پاک شوشتراوە، با بە دڵێکی ڕاست و بە متمانەی تەواوی باوەڕ بچینە بەردەم خودا. با بێ ڕاڕایی دەستبگرین بە دانپێدانانی هیوامان، چونکە ئەوەی بەڵێنی پێمان داوە جێی متمانەیە. هەروەها با ئاگاداری یەکتری بین بۆ هاندان لەسەر خۆشەویستی و کاری چاک. با واز لە کۆبوونەوەکانمان نەهێنین، وەک هەندێک لەسەری ڕاهاتوون، بەڵکو یەکتری هانبدەین، بە تایبەتی کە دەبینن ڕۆژی هاتنەوەی مەسیح نزیک دەبێتەوە.