عیبرانییەکان 5:10-18
عیبرانییەکان 5:10-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه كاتێ مه‌سیح هاته نێو جیهانه‌وه فه‌رمووی: “سه‌ربڕاو و قوربانیت نه‌ویست، به‌ڵكو له‌شێكت بۆ ئاماده كردم. به قوربانیی سووتاندن و قوربانیی گوناه دڵخۆش نه‌بووی. ئینجا وتم: ئه‌وه‌تا هاتم. وه‌ک له سیپاره‌ی پێچراو ده‌رباه‌رم نووسراوه تاكو كار به به‌خواستی تۆ بكه‌م، ئه‌ی خودا”. له سه‌ره‌وه فه‌رمووی: “تۆ سه‌ربڕاو و قوربانیی سووتاندن و قوربانیی گوناهت نه‌ویست و پێی دڵخۆش” نه‌بووی “ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌ورات ده‌كرێت” ئینجا فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا هاتم تاكو كار به خواستی تۆ بكه‌م ئه‌ی خودا”. یه‌كه‌م هه‌ڵده‌كه‌نێت، تاكو دووه‌م جێگیر بكات. به‌م خواسته به جارێک به پێشكه‌شكردنی له‌شی ئیشۆعی مه‌سیح پارسا بووین. هه‌ر كاهینێک هه‌موو ڕۆژێک ڕاده‌وه‌ستێت و ڕاژه ده‌كات، چه‌ندین جار هه‌مان قوربانی ده‌كاته‌وه، كه هه‌رگیز ناتوانێت گوناه لابه‌رێت. به‌ڵام ئه‌م كاهینه كاتێ قوربانییه‌كی كرد له جیاتی گوناه بۆ هه‌موو كاتێک، ئینجا له لای ڕاستی خودا‌ش دانیشت، له‌و كاته‌وه چاوه‌ڕوانه، تاكو دوژمنانی بخرێنه ته‌خته‌پێی. چونكه به یه‌ک قوربانی، پارساكانی تا جاویدانیی ته‌واو كرد. ڕووحی پارساش گه‌واهیمان بۆ ده‌دات، چونكه دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمووی: “ئه‌مه ئه‌و په‌یمانه‌یه كه له‌گه‌ڵیان ده‌یبه‌ستم، دوای ئه‌و ڕۆژانه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: فێركردنه‌كانم ده‌خه‌مه نێو دڵیان و له‌نێو هزریان ده‌ینووسم. هه‌رگیز باسی گوناهه‌كان و سه‌رپێچیه‌كه‌یان ناكه‌م”. له‌كوێ لێخۆشبوونی ئه‌مانه هه‌بێت، ئیتر قوربانی بۆ گوناه نابێت.
عیبرانییەکان 5:10-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەر ئەوە کاتێک مەسیح هاتە ناو جیهان فەرمووی: ﴿بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت، بەڵکو جەستەیەکت بۆ دابین کردم. بە قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناه دڵخۆش نەبووی. ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم، هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە، تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم، ئەی خودا.»﴾ لە سەرەوە فەرمووی: ﴿تۆ قوربانی و پێشکەشکراو و قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەویست و پێی دڵخۆش نەبووی،﴾ ئەوەی بەگوێرەی تەورات دەکرێت، ئینجا مەسیح فەرمووی: ﴿ئەوەتا هاتم تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم.﴾ یەکەم لادەبات، تاکو دووەم دابنێ. بەم خواستەی خودا بە یەک جار بەهۆی پێشکەشکردنی جەستەی عیسای مەسیحەوە پیرۆز بووین. هەر کاهینێک هەموو ڕۆژێک ڕادەوەستێت و خزمەت دەکات بەردەوام هەمان قوربانی دەکاتەوە، کە هەرگیز ناتوانێت گوناه لاببات. بەڵام کاتێک مەسیحی کاهین لە جیاتی گوناه یەک قوربانی بۆ هەموو کاتێک پێشکەش کرد، لە دەستەڕاستی خوداوە دانیشت، لەو کاتەوە چاوەڕوانە، تاکو خودا هەموو دوژمنانی بکاتە تەختەپێی، چونکە ئەو بە یەک قوربانی بۆ هەمیشە ئەوانەی تەواو کرد کە ئەو پیرۆزیان دەکات. ڕۆحی پیرۆزیش شایەتیمان بۆ دەدات، چونکە دوای ئەوەی فەرمووی: ﴿یەزدان دەفەرموێ، ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵیان دەیبەستم، «فێرکردنەکانم دەخەمە ناو دڵیان و لەناو مێشکیان دەینووسم.»﴾ پاشان دەفەرموێت: ﴿لەمەودوا گوناه و تاوانەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.﴾ لەکوێ لێخۆشبوونی ئەم گوناهانە هەبێت، ئیتر پێویست ناکات قوربانی بۆ گوناه بکرێت.