عیبرانییەکان 1:11-13
عیبرانییەکان 1:11-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
باوه‌ڕ دڵنیاییه به‌وه‌ی هیوامان پێیه‌تی، بێگومانییه له‌وه‌ی نایبینین. چونكه به‌مه پێشینان په‌سه‌ند كراون. به باوه‌ڕ تێده‌گه‌ین كه گه‌ردوون به وشه‌ی خودا ئافریده كراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌یبینین نه‌هاتۆته‌كایه‌وه. به باوه‌ڕ هاویل قوربانییه‌كی باشتری له‌وه‌ی قائین پێشكه‌شی خودا كرد. به باوه‌ڕ گه‌واهیی بۆ درا كه خوداناسه كاتێ خودا گه‌واهیی بۆ خۆی و قوربانییه‌كه‌ی دا. هه‌رچه‌نده مرد، هه‌روا به باوه‌ڕ ده‌دوێت! به باوه‌ڕ ئه‌خنوخ بردرا تاكو مه‌رگ نه‌بینێ، ئیتر نه‌دۆزرایه‌وه، چونكه خودا بردییه‌وه. پێش بردنیشی گه‌واهیی وه‌رگرت كه خودای ڕازی كردووه. بێ باوه‌ڕ مه‌حاڵه ڕازی بكرێت، چونكه ئه‌وه‌ی له‌و نزیک بێته‌وه، ده‌بێ باوه‌ڕی به بوونی ئه‌و هه‌بێت و پاداشتی ئه‌وانه‌ش ده‌داته‌وه كه داوای ده‌كه‌ن. به باوه‌ڕ نووخ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێشتا نابینرێت ئاگادار كرایه‌وه، ترسا، كه‌شتییه‌كی بنیاد نا بۆ ڕزگاریی ماڵه‌كه‌ی. به باوه‌ڕ جیهانی حوكم دا و بوو به میراتگری بێتاوانی كه به‌گوێره‌ی باوه‌ڕه. به باوه‌ڕ كاتێ ئه‌وڕاهه‌م بانگكرا بچێته ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ریک بوو به میرات وه‌ریبگرێت، ده‌رچوو بێ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆ كوێ ده‌چێت. به باوه‌ڕ وه‌ک بێگانه له خاكی به‌ڵێنپێدراو نامۆ بوو، له ڕه‌شماڵدا ژیا، وه‌ک ئسخه‌ق و یاقوو كه له‌گه‌ڵیدا له میراتی هه‌مان به‌ڵێن هاوبه‌شن. چونكه چاوه‌ڕێی شاره‌كه‌ی ده‌كرد كه بناغه‌كانی هه‌یه، كه دروستگه‌ر و په‌یداگه‌ری خودایه. به باوه‌ڕ، خودی سارا هه‌رچه‌نده نه‌زۆک بوو توانای سک كردنی وه‌رگرت، كه دوای ته‌مه‌نی ئاسایی منداڵی بوو، چونكه دڵنیابوو ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه ڕاستگۆیه. بۆیه له پیاوێک له‌دایكبوو، هه‌روه‌ک مردووه، نه‌وه‌كان ژماره‌یان وه‌ک ئه‌ستێره‌ی ئاسمان، وه‌ک لمی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا له ژماره نه‌ده‌هات. هه‌موو ئه‌وانه له باوه‌ڕدا مردن و به‌ڵێنه‌كانیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له دووره‌وه بینییان و بڕوایان پێ كرد و دانیان پیانا كه ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامۆ و بێگانه‌ن.
عیبرانییەکان 1:11-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
باوەڕ دڵنیاییە بەوەی هیوامان پێیەتی، بێگومانییە لەوەی نایبینین، چونکە بەم باوەڕە پێشینان پەسەند کراون. بە باوەڕ تێدەگەین کە گەردوون بە فەرمایشتی خودا بەدیهێنراوە، تەنانەت ئەوەی دەیبینین لەو شتانەی کە بینراوە نەهاتووەتە کایەوە. بە باوەڕ هابیل قوربانییەکی باشتری لەوەی قایین پێشکەشی خودا کرد. بە باوەڕ شایەتی بۆ درا کە ڕاستودروستە کاتێک خودا شایەتی بۆ قوربانییەکەی دا. هەرچەندە هابیل مرد بەڵام هێشتا بە باوەڕ قسە دەکات. بە باوەڕ حەنۆخ بەرزکرایەوە لای خودا تاکو مردن نەبینێ، ئیتر لەسەر زەوی نەما، چونکە خودا بردی بۆ لای خۆی. پێش بردنیشی شایەتی وەرگرت کە خودای ڕازی کردووە. بەبێ باوەڕ مەحاڵە ڕەزامەندی خودا بەدەستبهێنرێت، چونکە ئەوەی لەو نزیک بێتەوە، دەبێ باوەڕی بە بوونی ئەو هەبێت و پاداشتی ئەوانەش دەداتەوە کە بە پەرۆشەوە ڕوویان لەو دەکەن. بە باوەڕ نوح کاتێک لەلایەن خوداوە سەبارەت بەوەی کە هێشتا نەبینرابوو ئاگادار کرایەوە، ترسی خودای کەوتە دڵ و کەشتییەکی بنیاد نا بۆ ڕزگارکردنی خاووخێزانەکەی. بەم شێوەیە، بە باوەڕ جیهانی حوکم دا و بوو بە میراتگری ئەو ڕاستودروستییەی کە بەگوێرەی باوەڕ بوو. بە باوەڕ کاتێک ئیبراهیم بانگکرا بچێتە ئەو شوێنەی خەریک بوو بە میرات وەریبگرێت، گوێڕایەڵ بوو و ڕۆیشت، هەرچەندە نەیدەزانی بۆ کوێ دەچێت. بە باوەڕ وەک بێگانە لە خاکی بەڵێندراو نامۆ بوو، لە چادردا ژیا، وەک ئیسحاق و یاقوب کە ئەوانیش میراتگری هەمان بەڵێن بوون، چونکە ئیبراهیم چاوەڕێی ئەو شارەی دەکرد کە بناغەیەکی چەسپاوی هەیە، ئەوەی خودا ئەندازیار و دروستکەرەکەیەتی. بە باوەڕ سارا توانای سکوزای پێدرا، هەرچەندە نەزۆک بوو و تەمەنی سکوزاشی بەسەرچوو بوو، چونکە دڵنیا بوو ئەوەی بەڵێنی داوە دڵسۆزە. بۆیە لە پیاوێک کە هەر وەک مردوو وابوو، نەوەیەک دروست بوو کە وەک ئەستێرەی ئاسمان و لمی سەر کەناری دەریا لە ژمارە نەدەهات. هەموو ئەوانە لە باوەڕدا مردن و بەڵێنەکانیان وەرنەگرت، بەڵکو لە دوورەوە بینییان و پێشوازییان لێکرد، دانیان پێدا نا کە ئەوان لەسەر زەویدا نامۆ و بێگانەن.