عیبرانییەکان 22:11-40
عیبرانییەکان 22:11-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به باوه‌ڕ یۆسپ له سه‌ره‌مه‌رگیدا باسی ده‌رچوونی نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی كرد و ده‌رباره‌ی ئێسقانه‌كانی ڕایسپاردن. به باوه‌ڕ كاتێ مووشێ له‌دایكبوو، سێ مانگ دایبابی شاردییانه‌وه، چونكه بینییان كوڕه‌كه جوانه، له فه‌رمانی پاشا نه‌ترسان. به باوه‌ڕ كاتێ مووشێ گه‌وره بوو، نه‌یویست به كوڕی كچی پڕعون ناوببردرێت. به‌لایه‌وه باشتر بوو له‌گه‌ڵ گه‌لی خودا سووكایه‌تی پێ بكرێت، له‌وه‌ی له‌زه‌تێكی كاتیی له گوناهدا هه‌بێت. ئه‌و شووره‌یی مه‌سیح به سامانێكی مه‌زنتری دانا له گه‌نجینه‌كانی میسڕ، چونكه ده‌ڕوانیه پاداشت. به باوه‌ڕ میسڕی به‌جێهێشت و له تووڕه‌یی پاشا نه‌ترسا. دانی به‌خۆیدا گرت وه‌ک ئه‌وه ببینێ كه نه‌بینراوه. به باوه‌ڕ په‌سخه‌ی كرد و خوێنه‌كه‌ی پرژاند، نه‌وه‌ک له‌ناوبه‌ری نۆبه‌ره ده‌ستیان لێ بدات. به باوه‌ڕ به ده‌ریای سووردا په‌ڕینه‌وه وه‌ک به وشكانیدا، به‌ڵام میسڕییه‌كان كاتێ ویستیان بیكه‌ن نوقوم بوون. به باوه‌ڕ شووراكانی ئه‌ریخو ڕووخان، دوای ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕۆژ به ده‌وریدا سووڕانه‌وه. به باوه‌ڕ ڕاخه‌وی داوێنپیس له‌گه‌ڵ یاخیبووان له‌ناونه‌چوو، چونكه پێشوازییه‌كی ئاشتییانه‌ی له سیخوڕه‌كان كرد. چی دیكه‌ش بڵێم؟ چونكه كاتم نییه باسی جیدعون و باڕه‌ق و شیمشون و نه‌پته‌خ و داوید و شمووئێل و پێغه‌مبه‌ران بكه‌م، كه‌وا به باوه‌ڕ پاشایه‌تییه‌كانیان به‌زاند، دادپه‌روه‌رییان هێنایه كایه‌وه، به‌ڵێنه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا، ده‌می شێریان داخست، هێزی ئاگریان كوژانده‌وه، له تیخی شمشێر ده‌رباز بوون، له لاوازی‌دا به‌هێزبوون، له جه‌نگدا توند بوون، له‌شكری بێگانه‌یان گه‌ڕانده‌وه. هه‌ندێک ژن مردووه‌كانیان به هه‌ستانه‌وه وه‌رگرته‌وه. به‌ڵام خه‌ڵكی دیكه ئه‌شكه‌نجه دران و ڕزگارییان نه‌ویست، تاكو هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی باشتریان ده‌ست بكه‌وێت. هه‌ندێكی دیكه كه‌وتنه ئه‌زموونی سووكایه‌تی و به‌ر قامچیدان، هه‌روه‌ها كۆت و زیندان. به‌ردباران كران، كه‌رت كران، به زه‌بری شمشێر كوژران. به پێستی كاوڕ و بزن گه‌ڕێندراون، نه‌بوون و چه‌وسێنراوه و زه‌لیل كران جیهان شایانی ئه‌وان نه‌بوو. ده‌ربه‌ده‌ری بیابان و شاخ و ئه‌شكه‌وت و كون و كه‌له‌به‌ری زه‌وی بوون. هه‌موو ئه‌وانه‌ش گه‌واهیی بۆ باوه‌ڕیان ده‌درێت، به‌ڵام به‌ڵێنیان ده‌ست نه‌كه‌وت. چونكه خودا پێشتر شتێكی باشتری بۆمان بینی، تاكو بێ ئێمه ته‌واو نه‌بن.
عیبرانییەکان 22:11-40 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بە باوەڕ یوسف لە سەرەمەرگیدا باسی چوونەدەرەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە میسر کرد و لەبارەی گواستنەوەی ڕوفاتەکەی وەسیەتی بۆ کردن. بە باوەڕ کاتێک مو‌سا لەدایک بوو، سێ مانگ دایک و باوکی شاردییانەوە، چونکە بینییان منداڵەکە جوانە، لە فەرمانی پاشا نەترسان. بە باوەڕ کاتێک مو‌سا گەورە بوو، نەیویست بە کچەزای فیرعەون بناسرێت. بەلایەوە باشتر بوو لەگەڵ گەلی خودا سووکایەتیی پێ بکرێت، لەوەی لەزەتێکی کاتیی لە گوناهدا هەبێت. مو‌سا ئەو ڕیسواییەی لە پێناوی مەسیحدا چێژتی بە سامانێکی گەورەتری دانا لە گەنجینەی میسر، چونکە چاوی لەوە بوو کە خودا پاداشتی بداتەوە. بە باوەڕ میسری بەجێهێشت و لە تووڕەیی پاشا نەترسا. دانی بەخۆیدا گرت چونکە ئەوەی بینی کە نەبینراوە. بە باوەڕ پەسخەی کرد و خوێنەکەی پرژاند، نەوەک لەناوبەری نۆبەرە دەستیان لێ بدات. بە باوەڕ بە دەریای سووردا پەڕینەوە وەک بە وشکانیدا بڕۆن، بەڵام کاتێک میسرییەکان ویستیان بپەڕنەوە نوقوم بوون. بە باوەڕ شووراکانی ئەریحا ڕووخان، دوای ئەوەی حەوت ڕۆژ بە دەوریدا سووڕانەوە. بە باوەڕ ڕاحابی لەشفرۆش لەگەڵ یاخیبووان لەناونەچوو، چونکە پێشوازییەکی ئاشتییانەی لە سیخوڕەکان کرد. چی دیکەش بڵێم؟ کاتم نییە باسی گدعۆن و باراک و شەمشون و یەفتاح و داود و ساموئێل و پێغەمبەران بکەم، کە بە باوەڕ پاشایەتییەکانیان بەزاند، دادپەروەرییان هێنایە کایەوە، بەڵێنەکانیان بۆ هاتە دی، دەمی شێریان داخست، هێزی ئاگریان کوژاندەوە، لە تیخی شمشێر دەرباز بوون، لە لاوازی‌دا بەهێزبوون، لە شەڕدا توند بوون، لەشکری بێگانەیان گەڕاندەوە. هەندێک ژن مردووەکانیان بە هەستانەوە وەرگرتەوە. بەڵام خەڵکی دیکە ئەشکەنجە دران و ڕزگارییان نەویست، تاکو هەستانەوەیەکی باشتریان دەستبکەوێت. هەندێکی دیکە ڕووبەڕووی سووکایەتی و قامچی و کۆت و زیندان بوونەوە. بەردباران کران، بە مشار لەت لەت کران، بە شمشێر کوژران. هەندێکیش بە پێستی مەڕ و بزن خۆیان داپۆشی، تووشی نەبوونی و چەوسانەوە و زەلیلی بوون. جیهان شایانی ئەمان نەبوو. دەربەدەری بیابان و شاخ و ئەشکەوت و کون و کەلەبەری زەوی بوون. هەموو ئەمانەش بەهۆی باوەڕیانەوە شایەتییان بۆ درا، بەڵام بەڵێنی خودایان دەست نەکەوت، چونکە خودا پێشتر شتێکی باشتری بۆمان بینی، تاکو بێ ئێمە تەواو نەبن.