لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 23:11-29

عیبرانییەکان 23:11-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ باوه‌ڕ كاتێ مووشێ له‌دایكبوو، سێ مانگ دایبابی شاردییانه‌وه‌، چونكه‌ بینییان كوڕه‌كه‌ جوانه‌، له‌ فه‌رمانی پاشا نه‌ترسان. به‌ باوه‌ڕ كاتێ مووشێ گه‌وره‌ بوو، نه‌یویست به‌ كوڕی كچی پڕعون ناوببردرێت. به‌لایه‌وه‌ باشتر بوو له‌گه‌ڵ گه‌لی خودا سووكایه‌تی پێ بكرێت، له‌وه‌ی له‌زه‌تێكی كاتیی له‌ گوناهدا هه‌بێت. ئه‌و شووره‌یی مه‌سیح به‌ سامانێكی مه‌زنتری دانا له‌ گه‌نجینه‌كانی میسڕ، چونكه‌ ده‌ڕوانیه‌ پاداشت. به‌ باوه‌ڕ میسڕی به‌جێهێشت و له‌ تووڕه‌یی پاشا نه‌ترسا. دانی به‌خۆیدا گرت وه‌ک ئه‌وه‌ ببینێ كه‌ نه‌بینراوه‌. به‌ باوه‌ڕ په‌سخه‌ی كرد و خوێنه‌كه‌ی پرژاند، نه‌وه‌ک له‌ناوبه‌ری نۆبه‌ره‌ ده‌ستیان لێ بدات. به‌ باوه‌ڕ به‌ ده‌ریای سووردا په‌ڕینه‌وه‌ وه‌ک به‌ وشكانیدا، به‌ڵام میسڕییه‌كان كاتێ ویستیان بیكه‌ن نوقوم بوون.