عیبرانییەکان 24:11-29
عیبرانییەکان 24:11-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به باوه‌ڕ كاتێ مووشێ گه‌وره بوو، نه‌یویست به كوڕی كچی پڕعون ناوببردرێت. به‌لایه‌وه باشتر بوو له‌گه‌ڵ گه‌لی خودا سووكایه‌تی پێ بكرێت، له‌وه‌ی له‌زه‌تێكی كاتیی له گوناهدا هه‌بێت. ئه‌و شووره‌یی مه‌سیح به سامانێكی مه‌زنتری دانا له گه‌نجینه‌كانی میسڕ، چونكه ده‌ڕوانیه پاداشت. به باوه‌ڕ میسڕی به‌جێهێشت و له تووڕه‌یی پاشا نه‌ترسا. دانی به‌خۆیدا گرت وه‌ک ئه‌وه ببینێ كه نه‌بینراوه. به باوه‌ڕ په‌سخه‌ی كرد و خوێنه‌كه‌ی پرژاند، نه‌وه‌ک له‌ناوبه‌ری نۆبه‌ره ده‌ستیان لێ بدات. به باوه‌ڕ به ده‌ریای سووردا په‌ڕینه‌وه وه‌ک به وشكانیدا، به‌ڵام میسڕییه‌كان كاتێ ویستیان بیكه‌ن نوقوم بوون.
عیبرانییەکان 24:11-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە باوەڕ کاتێک مو‌سا گەورە بوو، نەیویست بە کچەزای فیرعەون بناسرێت. بەلایەوە باشتر بوو لەگەڵ گەلی خودا سووکایەتیی پێ بکرێت، لەوەی لەزەتێکی کاتیی لە گوناهدا هەبێت. مو‌سا ئەو ڕیسواییەی لە پێناوی مەسیحدا چێژتی بە سامانێکی گەورەتری دانا لە گەنجینەی میسر، چونکە چاوی لەوە بوو کە خودا پاداشتی بداتەوە. بە باوەڕ میسری بەجێهێشت و لە تووڕەیی پاشا نەترسا. دانی بەخۆیدا گرت چونکە ئەوەی بینی کە نەبینراوە. بە باوەڕ پەسخەی کرد و خوێنەکەی پرژاند، نەوەک لەناوبەری نۆبەرە دەستیان لێ بدات. بە باوەڕ بە دەریای سووردا پەڕینەوە وەک بە وشکانیدا بڕۆن، بەڵام کاتێک میسرییەکان ویستیان بپەڕنەوە نوقوم بوون.