عیبرانییەکان 35:11-38
عیبرانییەکان 35:11-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ندێک ژن مردووه‌كانیان به هه‌ستانه‌وه وه‌رگرته‌وه. به‌ڵام خه‌ڵكی دیكه ئه‌شكه‌نجه دران و ڕزگارییان نه‌ویست، تاكو هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی باشتریان ده‌ست بكه‌وێت. هه‌ندێكی دیكه كه‌وتنه ئه‌زموونی سووكایه‌تی و به‌ر قامچیدان، هه‌روه‌ها كۆت و زیندان. به‌ردباران كران، كه‌رت كران، به زه‌بری شمشێر كوژران. به پێستی كاوڕ و بزن گه‌ڕێندراون، نه‌بوون و چه‌وسێنراوه و زه‌لیل كران جیهان شایانی ئه‌وان نه‌بوو. ده‌ربه‌ده‌ری بیابان و شاخ و ئه‌شكه‌وت و كون و كه‌له‌به‌ری زه‌وی بوون.
عیبرانییەکان 35:11-38 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەندێک ژن مردووەکانیان بە هەستانەوە وەرگرتەوە. بەڵام خەڵکی دیکە ئەشکەنجە دران و ڕزگارییان نەویست، تاکو هەستانەوەیەکی باشتریان دەستبکەوێت. هەندێکی دیکە ڕووبەڕووی سووکایەتی و قامچی و کۆت و زیندان بوونەوە. بەردباران کران، بە مشار لەت لەت کران، بە شمشێر کوژران. هەندێکیش بە پێستی مەڕ و بزن خۆیان داپۆشی، تووشی نەبوونی و چەوسانەوە و زەلیلی بوون. جیهان شایانی ئەمان نەبوو. دەربەدەری بیابان و شاخ و ئەشکەوت و کون و کەلەبەری زەوی بوون.