عیبرانییەکان 20:13-21
عیبرانییەکان 20:13-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودای ئاشتی كه به خوێنی په‌یمانی جاویدانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه، شوانه مه‌زنه‌كه‌ی كاوڕه‌كان، له هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به خواستی ئه‌و بكه‌ن، له ئێمه‌شدا كار بكات كه به دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه تاهه‌تایه شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه. ئامین.
هاوبەشی بکە
عیبرانییەکان 13 بخوێنەوەعیبرانییەکان 20:13-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با خودای ئاشتی کە بە خوێنی پەیمانی هەتاهەتایی عیسای خاوەن شکۆمانی لەنێو مردووان هەستاندەوە، شوانە پایەبەرزەکەی مەڕەکان، بە هەموو شتێکی باش ئامادەتان بکات تاکو بە خواستی ئەو هەڵسوکەوت بکەن، لە ئێمەشدا بەپێی ڕەزامەندی خۆی کار بکات بەهۆی عیسای مەسیحەوە کە هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین.
هاوبەشی بکە
عیبرانییەکان 13 بخوێنەوە