لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 20:13-25

عیبرانییەکان 20:13-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خودای ئاشتی كه‌ به‌ خوێنی په‌یمانی جاویدانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌، شوانه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كاوڕه‌كان، له‌ هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی ئه‌و بكه‌ن، له‌ ئێمه‌شدا كار بكات كه‌ به‌ دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌. ئامین. برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، به‌ سنگ فراوانییه‌وه‌ ئه‌م وشه‌ی ئامۆژگاریه‌ وه‌ربگرن، چونكه‌ ته‌نها په‌یامی كورتم بۆ نووسیون. بزانن كه‌ تیماتیئوسی برامان ئازاد كرا. ئـــــه‌گـــــه‌ر زوو هـــــات، بـــــه‌یـــــه‌كـــــه‌وه‌ ده‌تــــانــــبــــیــــنــــیــــن. سڵاو له‌ هه‌موو ڕابه‌رانتان و هه‌موو پارساكان بكه‌ن. ئه‌وانـه‌ی لـه‌ ئـیـتـالـیـان سـڵاوتـان لـێـده‌كـه‌ن. به‌خشش له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.