عیبرانییەکان 10:2-11
عیبرانییەکان 10:2-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه له خودا ده‌وه‌شایه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک بۆ ئه‌وه و هه‌موو شتێک به ئه‌وه، ڕۆڵه‌ی زۆر بهێنێت بۆ شكۆمه‌ندی، به ته‌واوكردنی پێشڕه‌وایه‌تی ڕزگارییان به ئازار. چونكه پارساكار و پارسا‌كان هه‌موو له یه‌كێكه‌وه‌ن. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش شه‌رم ناكات به برا ناویان ببات.
هاوبەشی بکە
عیبرانییەکان 2 بخوێنەوەعیبرانییەکان 10:2-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە خودا دەوەشایەوە، ئەوەی هەموو شتێک بۆ ئەو و بەهۆی ئەوەوەیە، کاتێک دەیویست ڕۆڵەی زۆر بهێنێتە نێو شکۆمەندییەکەی، دەبووایە عیسا کە پێشەنگی ڕزگارکردنیانە، لە ڕێگەی ئازارەوە بکاتە ڕزگارکەرێکی تەواو. عیسا کە خەڵک پیرۆز دەکات و ئەو خەڵکەی پیرۆز کراون هەردووکیان سەر بە یەک خێزانن، لەبەر ئەم هۆیەش عیسا شەرم ناکات بە خوشک یان برا ناویان ببات.
هاوبەشی بکە
عیبرانییەکان 2 بخوێنەوە