عیبرانییەکان 14:2-18
عیبرانییەکان 14:2-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه كه ڕۆڵه‌كان له گۆشت و خوێن به‌شدارن، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه به‌شداری له‌م شتانه‌كرد، تاكو به مه‌رگ ئه‌وه له‌ناوببات كه ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگی هه‌یه، واتا ئیبلیس، ئه‌وانه‌ش ئازاد بكات كه به درێژایی ژیانیان له ترسی مه‌رگ ملكه‌چی كۆیلایه‌تی بوون. چونكه به ڕاستیش بۆ یارمه‌تیدانی فریشته نییه، به‌ڵكو بۆ یارمه‌تیدانی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه. جا ده‌بووایه له هه‌موو ڕوویه‌كدا له برایانی بچووبایه، تاكو میهره‌بان بێت و كاهینی باڵایه‌كی دڵسۆز بێت له شته‌كانی خودا، تاكو ببێته داپۆشه‌ری گوناهه‌كانی گه‌ل، چونكه ئازاری چێژتووه و تاقی كراوه‌ته‌وه، ده‌توانێت یارمه‌تی تاقیكراوان بدات.
عیبرانییەکان 14:2-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆیە کە منداڵەکان لە گۆشت و خوێن بەشدارن، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لە سروشتی مرۆڤایەتییان کرد، تاکو بەهۆی مردنی خۆیەوە شەیتان لەناوببات کە هێزی مردنی هەیە، ئەوانەش ئازاد بکات کە بە درێژایی ژیانیان لە ترسی مردن ملکەچی کۆیلایەتی بوون. بە ڕاستی ئەوە بۆ یارمەتیدانی فریشتە نییە، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی نەوەی ئیبراهیمە. لەبەر ئەوە پێویست بوو لە هەموو ڕووێکەوە لە خوشکان و برایانی بچێت تاکو ببێتە سەرۆک کاهینێکی بە بەزەیی و دڵسۆز لە خزمەتکردنی خودا، هەروەها ببێتە کەفارەت لە پێناوی گوناهەکانی خەڵک. لەبەر ئەوەی خۆی ئازاری چێژتووە و تاقی کراوەتەوە، دەتوانێت یارمەتیی ئەوانەش بدات کە تاقی دەکرێنەوە.