عیبرانییەکان 7:2-9
عیبرانییەکان 7:2-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌مێک له فریشته‌كان كه‌مترت دانا، تاجی شكۆ و ڕێزت خسته سه‌ری، كاره‌كانی ده‌ستی خۆتت پێ سپارد. هه‌موو شتێكت خسته به‌رپێی”. چونكه خودا هه‌موو شتێكی بۆ ملكه‌چ كردووه، هیچ شتێكی نه‌هێشته‌وه ملكه‌چ بۆ نه‌كات. هه‌رچه‌نده ئێستا نابینین هه‌موو شتێک ملكه‌چی كرابێت. به‌ڵام ئیشۆع ده‌بینین، ئه‌وه‌ی كه‌مێک له فریشته‌كان كه‌متر دانرا، له‌به‌ر ئازاری مه‌رگ تاجی شكۆ و ڕێزی خراوه‌ته سه‌ر، تاكو به به‌خششی خودا له جیاتی هه‌ر یه‌كێک مه‌رگ بچێژێ.
عیبرانییەکان 7:2-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ ماوەیەکی کەم ئەوت لە فریشتەکانت بە کەمتر دانا و تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری، تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو.﴾ کاتێک خودا هەموو شتێکی ملکەچ کردووە، هیچ شتێکی نەهێشتەوە ملکەچی نەکات. هەرچەندە ئێستا نابینین هەموو شتێک ملکەچی کرابێت. بەڵام عیسا دەبینین، ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت لە فریشتەکان کەمتر دانرا، لەبەر ئازاری مردن تاجی شکۆ و ڕێزی خراوەتە سەر، تاکو بە نیعمەتی خودا لە جیاتی هەموو کەسێک مردن بچێژێ.