عیبرانییەکان 1:3-6
عیبرانییەکان 1:3-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته برایانی پارسا، كه به‌شداری بانگه‌وازی ئاسمانین، سه‌یری ئیشۆع بكه‌ن كه په‌یامبه‌ر و كاهینی باڵای دانپیانانمانه. سه‌رڕاسته بۆ ئه‌وه‌ی دیاری كرد، هه‌روه‌ک مووشێ له هه‌موو ماڵی خودا بوو. چونكه ئیشۆع بۆی دانرا شایانی شكۆیه‌كی زیاتر بێت له مووشێ، وه‌ک بنیادنه‌ری خانوویه‌ک ڕێزی له خانووه‌كه زیاتره. چونكه هه‌موو خانوویه‌ک یه‌كێک بنیادی ناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بنیادی هه‌موو شتێكی ناوه خودایه. مووشێ وه‌ک ڕاژه‌وانێک له هه‌موو ماڵی خودا سه‌رڕاست بوو، بۆ گه‌واهیی ئه‌وه‌ی له داهاتوو ده‌ووترێت. به‌ڵام مه‌سیح وه‌ک ڕۆڵه له‌سه‌ر ماڵی خودا سه‌رڕاسته، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ین، ئه‌گه‌ر به جێگیری و تا كۆتایی ده‌ست بگرین به متمانه و شانازییه‌ی هیوامان.
عیبرانییەکان 1:3-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە ئەی خوشک و برایانی پیرۆز، ئێوە کە لە بانگەوازی ئاسمانی بەشدارن، سەیری عیسا بکەن کە نێردراو و سەرۆکی کاهینانی دانپێدانانمانە. ئەو دڵسۆز بوو بەرامبەر ئەو خودایەی کە دەستنیشانی کرد، هەروەک مو‌سا لە هەموو ماڵی خودا دڵسۆز بوو. عیسا بۆی دانرا شایانی شکۆیەکی زیاتر بێت لە مو‌سا، وەک چۆن دروستکەری خانووێک ڕێزی لە خودی خانووەکە زیاترە. لەبەر ئەوەی هەموو خانووێک کەسێک دروستی کردووە، بەڵام ئەوەی هەموو شتێکی دروستکردووە خودایە. مو‌سا وەک خزمەتکارێکی دڵسۆز لە هەموو ماڵی خودا بوو و شایەتی بۆ ئەو فەرمایشتانە دەدا کە لە داهاتوودا خودا دەیفەرموو. بەڵام مەسیح وەک کوڕەکە لەسەر ماڵی خودا دڵسۆزە، ئەو ماڵەش ئێمەین، ئەگەر دەستبگرین بەو متمانە و هیوایەی کە شانازی پێوە دەکەین.