عیبرانییەکان 12:3-15
عیبرانییەکان 12:3-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک یه‌كێكتان دڵێكی خراپ و بێباوه‌ڕی هه‌بێت كه له خودای زیندوو هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵكو هه‌موو ڕۆژێک ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی پێی ده‌ووترێ ئه‌مڕۆ، تاكو كه‌ستان به فێڵی گوناه ڕه‌ق نه‌بێت. چونكه بووینه هاوبه‌شی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر تا پایان ده‌ست بگرین به‌و متمانه‌یه‌ی له سه‌ره‌تاوه هه‌مانه. وه‌ک وتراوه: “ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وتان بیست، دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن وه‌ک له یاخیبوونه‌كه‌دا”.
عیبرانییەکان 12:3-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خوشکان، برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک یەکێکتان دڵێکی خراپ و بێباوەڕی هەبێت کە لە خودای زیندوو هەڵبگەڕێتەوە. بەڵکو هەموو ڕۆژێک یەکتری هانبدەن، ئەوەندەی پێی دەگوترێ ﴿ئەمڕۆ،﴾ تاکو کەستان بە فێڵی گوناه دڵی ڕەق نەبێت. بووینەتە هاوبەشی مەسیح، ئەگەر هەتا کۆتایی دەستبگرین بەو متمانەیەی لە سەرەتاوە هەمانە. وەک چۆن گوتراوە: ﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت، دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا.﴾