عیبرانییەکان 7:3-11
عیبرانییەکان 7:3-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه وه‌ک ڕووحی پارسا ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وتان بیست، دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن وه‌ک له یاخیبوونه‌كه‌دا، له ڕۆژی تاقیكردنه‌وه له بیاباندا. له‌وێ باوكانتان به ئه‌زموون منیان تاقی كرده‌وه و بۆ ماوه‌ی چل ساڵ كرداره‌كانی منیان بینی. بۆیه له‌م نه‌وه‌یه تووڕه بووم، وتم: ئه‌وان دڵیان هه‌میشه به‌ره‌و گومڕایی ده‌ڕوات و هه‌رگیز ڕێبازه‌كانی منیان نه‌ناسی. بۆیه له تووڕه‌ییمدا سوێندم خوارد: نایه‌نه نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”.
عیبرانییەکان 7:3-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوە، وەک ڕۆحی پیرۆز دەفەرموێ: ﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت، دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا، لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە لە بیابان. لەوێ باوباپیرانتان ئەزموونیان کردم و تاقییان کردمەوە، هەرچەندە بۆ ماوەی چل ساڵ کردارەکانی منیان بینی. لەبەر ئەوە لەو نەوەیە تووڕە بووم، فەرمووم: «دڵیان هەر بەرەو گومڕایی دەڕوات و ڕێگای منیان نەناسی.» بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد: «نایەنە ناو حەسانەوەی من.»﴾