عیبرانییەکان 7:3-19
عیبرانییەکان 7:3-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه وه‌ک ڕووحی پارسا ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وتان بیست، دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن وه‌ک له یاخیبوونه‌كه‌دا، له ڕۆژی تاقیكردنه‌وه له بیاباندا. له‌وێ باوكانتان به ئه‌زموون منیان تاقی كرده‌وه و بۆ ماوه‌ی چل ساڵ كرداره‌كانی منیان بینی. بۆیه له‌م نه‌وه‌یه تووڕه بووم، وتم: ئه‌وان دڵیان هه‌میشه به‌ره‌و گومڕایی ده‌ڕوات و هه‌رگیز ڕێبازه‌كانی منیان نه‌ناسی. بۆیه له تووڕه‌ییمدا سوێندم خوارد: نایه‌نه نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”. برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک یه‌كێكتان دڵێكی خراپ و بێباوه‌ڕی هه‌بێت كه له خودای زیندوو هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵكو هه‌موو ڕۆژێک ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی پێی ده‌ووترێ ئه‌مڕۆ، تاكو كه‌ستان به فێڵی گوناه ڕه‌ق نه‌بێت. چونكه بووینه هاوبه‌شی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر تا پایان ده‌ست بگرین به‌و متمانه‌یه‌ی له سه‌ره‌تاوه هه‌مانه. وه‌ک وتراوه: “ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وتان بیست، دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن وه‌ک له یاخیبوونه‌كه‌دا”. جا كێن ئه‌وانه‌ی بیستیان و یاخیبوون؟ ئایا هه‌موو ئه‌وانه نه‌بوون كه له میسڕ به ڕابه‌رایه‌تی مووشێ ده‌رچوون؟ خودا بۆ ماوه‌ی چل ساڵ له كێ تووڕه بوو؟ ئه‌وانه نه‌بوون كه گوناهیان كرد و له بیاباندا ته‌رمه‌كانیان كه‌وت؟ سوێندی له كێ خوارد كه “ناچێته حه‌سانه‌وه‌كه‌ی”، ئایا له‌وانه نه‌بوو كه گوێڕایه‌ڵ نه‌بوون؟ ئێمه‌ش ده‌بینین له‌به‌ر بێباوه‌ڕی نه‌یانتوانی بچنه ژووره‌وه.
عیبرانییەکان 7:3-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەر ئەوە، وەک ڕۆحی پیرۆز دەفەرموێ: ﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت، دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا، لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە لە بیابان. لەوێ باوباپیرانتان ئەزموونیان کردم و تاقییان کردمەوە، هەرچەندە بۆ ماوەی چل ساڵ کردارەکانی منیان بینی. لەبەر ئەوە لەو نەوەیە تووڕە بووم، فەرمووم: «دڵیان هەر بەرەو گومڕایی دەڕوات و ڕێگای منیان نەناسی.» بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد: «نایەنە ناو حەسانەوەی من.»﴾ خوشکان، برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک یەکێکتان دڵێکی خراپ و بێباوەڕی هەبێت کە لە خودای زیندوو هەڵبگەڕێتەوە. بەڵکو هەموو ڕۆژێک یەکتری هانبدەن، ئەوەندەی پێی دەگوترێ ﴿ئەمڕۆ،﴾ تاکو کەستان بە فێڵی گوناه دڵی ڕەق نەبێت. بووینەتە هاوبەشی مەسیح، ئەگەر هەتا کۆتایی دەستبگرین بەو متمانەیەی لە سەرەتاوە هەمانە. وەک چۆن گوتراوە: ﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت، دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا.﴾ جا کێن ئەوانەی بیستیان و یاخیبوون؟ ئایا هەموو ئەوانە نەبوون کە لە میسر بە ڕابەرایەتی مو‌سا هاتنە دەرەوە؟ خودا بۆ ماوەی چل ساڵ لە کێ تووڕە بوو؟ ئایا لەوانە نەبوو کە گوناهیان کرد و لە بیاباندا تەرمەکانیان کەوت؟ خودا سوێندی لە کێ خوارد کە ناچێتە حەسانەوەکەی؟ ئایا لەوانە نەبوو کە یاخیبوون؟ هەر بۆیە دەبینین لەبەر بێباوەڕییان نەیانتوانی بچنە شوێنی حەسانەوەکەی.