عیبرانییەکان 1:4-7
عیبرانییەکان 1:4-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه كه به‌ڵێنی چوونه حه‌سانه‌وه‌كه‌ی هه‌ر ماوه، ده‌بێ بترسین نه‌وه‌ک یه‌كێكتان وابزانێت ناكه‌وێت. چونكه ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان موژده‌مان پێدرا، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه‌ی بیستراوه سوودی بۆیان نه‌بوو، چونكه ئه‌وانه‌ی كه بیستیان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ یه‌كیان نه‌گرته‌وه. چونكه ئێمه‌ی باوه‌ڕدار ده‌چینه نێو حه‌سانه‌وه‌كه‌ی، وه‌ک فه‌رموویه‌تی: “له تووڕه‌بوونمدا سوێندم خوارد: نایه‌نه نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”. هه‌رچه‌نده كاره‌كان له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه ته‌واو بوون. چونكه ده‌رباره‌ی حه‌وته‌مه‌كه له شوێنێكدا فه‌رموویه‌تی: “ئینجا خودا له ڕۆژی حه‌وته‌مدا له هه‌موو كاره‌كانی پشووی دا”. دیسان له‌مه‌شدا: “نایه‌نه نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”. بۆیه كه بۆ هه‌ندێک ماوه بچنه ژووره‌وه، ئه‌وانه‌ی پێشتر موژده‌یان پێدرا، له‌به‌ر یاخیبوون نه‌چوونه ژووره‌وه. دیسان خودا ڕۆژێكی دیاری كرد، به‌هۆی داوید ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌مڕۆ” دوای ماوه‌یه‌كی زۆر، وه‌ک فه‌رمووبووی: “ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وتان بیست، دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن”.
عیبرانییەکان 1:4-7 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بۆیە کە بەڵێنی چوونە ناو شوێنی حەسانەوەی خودا هەر ماوە، دەبێ بترسین نەوەک یەکێکتان ئەو بەڵێنەی لەدەست بچێت. هەرچەندە ئێمەش وەک ئەوان مزگێنیمان درایێ، بەڵام ئەو پەیامەی ئەوان بیستوویانە سوودی بۆیان نەبوو، چونکە ئەوانەی ئەو پەیامەیان بیست لە دڵیانەوە بە باوەڕ وەریان نەگرت. ئێمەی باوەڕدار دەچینە ناو حەسانەوەی خودا، هەروەک خۆی فەرموویەتی: ﴿بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد: «نایەنە ناو حەسانەوەی من.»﴾ هەرچەندە کارەکان لە دامەزراندنی جیهانەوە تەواو بوون. لە شوێنێکدا دەربارەی ڕۆژی حەوتەمی هەفتە فەرموویەتی: ﴿ئیتر خودا لە ڕۆژی حەوتەم لە هەموو کارەکانی پشووی دا.﴾ دیسان لەو دەقەدا دەفەرموێت: ﴿نایەنە ناو حەسانەوەی من.﴾ ئەوانەی پێشتر مزگێنییان درایێ نەیانتوانی بچنە شوێنی حەسانەوەی خودا، چونکە یاخیبوون. ئیتر شتێکی ڕوونە کە شوێنی حەسانەوەی خودا چاوەڕێی کەسانی دیکە دەکات. دیسان خودا ڕۆژێکی دیاری کرد، ناوی ئەو ڕۆژەشی نا «ئەمڕۆ»، کاتێک لەدوای ماوەیەکی زۆر لە ڕێگەی داودی پێغەمبەرەوە قسەی کرد، هەروەک پێشتر باسمان کرد: ﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت، دڵی خۆتان ڕەق مەکەن.﴾