عیبرانییەکان 11:4-13
عیبرانییەکان 11:4-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه با كۆشش بكه‌ین تاكو بچینه نێو حه‌سانه‌وه‌كه، نه‌وه‌ک یه‌كێک به هه‌مان په‌ندی یاخیبوون بكه‌وێت. چونكه وشه‌ی خودا زیندوو و كاریگه‌ره و له هه‌موو شمشێرێكی دووده‌م تیژتره، نێوانی ده‌روون و ڕووح و جومگه و مۆخی ئێسک ده‌بڕێت، بیر و نیازی دڵ جیا ده‌كاته‌وه. ئافریده نییه له‌به‌رچاوی شاردراوه بێت، به‌ڵكو هه‌موو شتێک ڕووت و ئاشكرایه بۆ چاوی ئه‌وه‌ی هه‌ژماردی ده‌ده‌ینێ.
عیبرانییەکان 11:4-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆیە با تێ‌بکۆشین تاکو بچینە ناو ئەو حەسانەوەیە، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک دیسان دوای هەمان پەندی یاخیبوون نەکەوێت و لەناونەچێت. چونکە پەیامی خودا زیندووە، کاریگەرە، لە هەموو شمشێرێکی دوودەم تیژترە، نێوانی دەروون و ڕۆح و جومگە و مۆخی ئێسک دەبڕێت، نیاز و بیری دڵ جیا دەکاتەوە. بەدیهێنراو نییە لەبەرچاوی خودا شاردراوە بێت، بەڵکو هەموو شتێک ڕووت و ئاشکرایە لەبەرچاوی خودا کە هەر یەکێک لە ئێمە دەبێت حیسابی خۆی بخاتە بەردەستی.