لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 1:6-3 - Compare All Versions

عیبرانییەکان 1:6-3 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

بۆیه‌ كه‌ وازمان له‌ فێركردنی سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی مه‌سیح هێنا، تا به‌ره‌و پێگه‌یشتن بڕۆین، دیسان بناغه‌ڕێژی ناكه‌ین بۆ تۆبه‌كردن له‌ كرداره‌ مردووه‌كان و باوه‌ڕهێنان به‌ خودا، فێركردنی عه‌مادكردن و ده‌ست له‌سه‌ر دانان، هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان و سزادانی جاویدانی. ئه‌گه‌ر خودا ڕێگا بدات ئه‌مه‌ش ده‌كه‌ین.

عیبرانییەکان 1:6-3 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بۆیە کە وازمان لە فێرکردنی سەرەتایی لەبارەی مەسیح هێنا، با بەرەو پێگەیشتن بڕۆین، دیسان بناغەڕێژی ناکەین بۆ تۆبەکردن لەو کارانەی کە دەبنە هۆی مردن و باوەڕهێنان بە خودا، فێرکردن دەربارەی لەئاوهەڵکێشان و دەست لەسەر دانان و هەستانەوەی مردووان و لێپرسینەوەی هەتاهەتایی. ئەگەر خودا ڕێگا بدات، ئەمەش دەکەین.

هاوبەشی بکە
عیبرانییەکان 6 KSS