عیبرانییەکان 10:6-19
عیبرانییەکان 10:6-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه خودا سته‌مكار نییه تاكو له‌یاد بكات، كاری ئێوه و ئه‌و خۆشویستنه‌ی بۆ ناوی ئه‌و ده‌رتانبڕی له ڕاژه‌كردنی پارسا‌كان و هه‌روا ڕاژه‌ش ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش ده‌خوازین هه‌ر یه‌كێكتان هه‌مان دڵگه‌رمی ده‌ربخات بۆ دڵنیایی ته‌واوی هیوا تا كۆتایی، تاكو ته‌مبه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵكو لاسایی ئه‌وانه بكه‌نه‌وه كه به باوه‌ڕ و ئارامگرتن میراتگری به‌ڵێنه‌كانن. كاتێ خودا به‌ڵێنی به ئه‌وڕاهه‌م دا، سوێندی به‌خۆی خوارد، چونكه كه‌سی مه‌زنتری نه‌بوو سوێندی پێ بخوات، فه‌رمووی: “داڕشتت ده‌كه‌م، نه‌وه‌كه‌ت چه‌ندباره ده‌كه‌م”. ئا به‌م شێوه‌یه ئارامی گرت و ئینجا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا. چونكه خه‌ڵک سوێند به مه‌زنتر ده‌خۆن، كۆتایی هه‌موو ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ک بۆ چه‌سپاندن سوێنده. ئاواش خودا ویستی ئه‌و خواسته نه‌گۆڕه‌ی خۆی زیاتر به میراتگرانی به‌ڵێن پیشان بدات، ئه‌مه‌شی به سوێند چه‌سپاند. به دوو شتی نه‌گۆڕ كه خودا تیایاندا درۆ ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنه‌وایی به‌هێزمان هه‌بێت، ئێمه كه په‌نامان برده به‌ر ده‌ستگرتن به‌و هیوایه‌ی كه له‌پێشمانه. ئه‌م هیوایه وه‌ک له‌نگه‌ر بۆ ده‌روونمانه، جێگیر و ڕاگره. ده‌چێته نێو په‌رده‌ش،
عیبرانییەکان 10:6-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خودا زۆردار نییە کاری ئێوە لەبیر بکات، هەروەها ئەو خۆشەویستییەتان لەبیر ناکات کە بۆ خودا لە خزمەتکردنی گەلی پیرۆزی خۆی دەرتانبڕی و هەتا ئێستا بەردەوامن. ئێمەش خوازیارین هەر یەکێکتان هەمان دڵگەرمی دەربخات بۆ دڵنیایی تەواوی هیوا هەتا کۆتایی، بۆ ئەوەی تەمبەڵ نەبن، بەڵکو لاسایی ئەوانە بکەنەوە کە بە باوەڕ و ئارامگرتن میراتگری بەڵێنەکانن. کاتێک خودا بەڵێنی بە ئیبراهیم دا، سوێندی بەخۆی خوارد، چونکە کەسی پایەبەرزتری نەبوو سوێندی پێ بخوات، فەرمووی: ﴿بێگومان بەرەکەتدارت دەکەم و نەوەکەت زۆر دەکەم.﴾ بەم شێوەیە ئیبراهیم ئارامی گرت هەتا بەڵێنەکەی بەدەستهێنا. خەڵک سوێند بە گەورەتر دەخۆن، کۆتایی هەموو دەمەقاڵەیەک بۆ چەسپاندن سوێندە. خودا سوێندی خوارد، چونکە ویستی خواستی نەگۆڕی خۆی بە میراتگری بەڵێن پیشان بدات. خودا ئەمەی کرد تاکو لە ڕێگەی دوو شتی نەگۆڕەوە کە مەحاڵە خودا تێیاندا درۆ بکات، دەیەوێت ئێمە زۆر هانبدرێین، کە پەنامان بۆ ئەو بردووە بۆ ئەوەی دەستبگرین بەو هیوایەی کە پێمان دراوە. ئەم هیوایەمان هەیە کە وەک لەنگەرە بۆ دەروونمان، چەسپاو و ڕاگرە. دەچێتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز لە پشت پەردەکە،