عیبرانییەکان 17:6-20
عیبرانییەکان 17:6-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئاواش خودا ویستی ئه‌و خواسته نه‌گۆڕه‌ی خۆی زیاتر به میراتگرانی به‌ڵێن پیشان بدات، ئه‌مه‌شی به سوێند چه‌سپاند. به دوو شتی نه‌گۆڕ كه خودا تیایاندا درۆ ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنه‌وایی به‌هێزمان هه‌بێت، ئێمه كه په‌نامان برده به‌ر ده‌ستگرتن به‌و هیوایه‌ی كه له‌پێشمانه. ئه‌م هیوایه وه‌ک له‌نگه‌ر بۆ ده‌روونمانه، جێگیر و ڕاگره. ده‌چێته نێو په‌رده‌ش، له‌وێدا ئیشۆع پێشتر و له‌پێناوی ئێمه چووه نێویه‌وه، تاهه‌تایه بووه كاهینی باڵا، له پله‌ی مه‌لكزده‌ق.
عیبرانییەکان 17:6-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودا سوێندی خوارد، چونکە ویستی خواستی نەگۆڕی خۆی بە میراتگری بەڵێن پیشان بدات. خودا ئەمەی کرد تاکو لە ڕێگەی دوو شتی نەگۆڕەوە کە مەحاڵە خودا تێیاندا درۆ بکات، دەیەوێت ئێمە زۆر هانبدرێین، کە پەنامان بۆ ئەو بردووە بۆ ئەوەی دەستبگرین بەو هیوایەی کە پێمان دراوە. ئەم هیوایەمان هەیە کە وەک لەنگەرە بۆ دەروونمان، چەسپاو و ڕاگرە. دەچێتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز لە پشت پەردەکە، لەوێدا عیسا پێشتر و لەبری ئێمە چووە ناوی، هەتاهەتایە بووە سەرۆکی کاهینان، لە پلەی مەلکیسادق.