عیبرانییەکان 1:8-7
عیبرانییەکان 1:8-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌رووی لێدوانه‌كه ئه‌مه‌یه: ئێمه كاهینێكی باڵای ئاوامان هه‌یه كه له ئاسمانان‌دا له لای ڕاستی ته‌ختی مه‌زنایه‌تی دانیشت، ڕاژه‌وانی پارساگا و نشینگه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار دایناوه نه‌ک مرۆڤ. چونكه هه‌ر كاهینێكی باڵای بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانی و سه‌ربڕاو دانراوه. كه‌واته ئه‌مه پێویسته شتێكی هه‌بێت كه پێشكه‌شی بكات. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بووایه، نه‌ده‌بووه كاهین، چونكه كه‌سانێكی هه‌ن به‌گوێره‌ی ته‌ورات قوربانی بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی وێنه و سێبه‌ری شته ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن، كه مووشێش به‌ته‌مابوو نشینگه‌كه دروست‌بكات، ئاگادار كرایه‌وه: “بڕوانه كه هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه دروست بكه‌ی كه له‌سه‌ر كێوه‌كه پیشانت دراوه”. به‌ڵام ئیشۆع ئێستا ڕاژه‌ێكی زۆر نایابتری له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ستكه‌وت، كه نێوانگری په‌یمانێكی مه‌زنتره، چونكه له‌سه‌ر به‌ڵێنی باشتر بنیادنراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یمانی یه‌كه‌م بێ كه‌موكوڕی بووایه، ئیتر شوێن بۆ دووه‌م داوا نه‌ده‌كرا.
عیبرانییەکان 1:8-7 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
گرنگترین خاڵ لەوەی گوترا ئەمەیە: ئێمە سەرۆک کاهینێکی ئاوامان هەیە کە لە ئاسماندا لە دەستەڕاستی تەختی خودای پایەبەرز دانیشت، خزمەتکاری پیرۆزگا و چادری پەرستنی ڕاستەقینەیە، ئەوەی پەروەردگار دایناوە نەک مرۆڤ. لەبەر ئەوەی هەر سەرۆک کاهینێک بۆ پێشکەشکردنی بەخشین و قوربانی دانراوە، هەر بۆیە پێویست بوو ئەویش شتێکی هەبێت کە پێشکەشی بکات. ئەگەر لەسەر زەوی بووایە، نەدەبووە کاهین، چونکە کەسانێکی هەیە بەگوێرەی تەورات قوربانی بکات. ئەوانەی خزمەتی وێنە و سێبەری شتە ئاسمانییەکان دەکەن، کە موساش بەتەمابوو چادری پەرستن دروستبکات، ئاگادار کرایەوە: ﴿بڕوانە کە هەموو شتێک لەسەر ئەو نموونەیە دروستبکەی کە لەسەر کێوەکە پیشانت دراوە.﴾ بەڵام لەڕاستیدا ئەو خزمەتەی کە عیسا وەریگرت لە خزمەتی ئەوان زۆر نایابترە، بەو ئاستەی کە خۆی پەیوەندی ڕێکخەرە بۆ پەیمانێکی باشتر، چونکە پەیمانە نوێیەکەی لەسەر بەڵێنی باشتر بنیاد نراوە. لەبەر ئەوەی ئەگەر پەیمانی یەکەم بێ کەموکوڕی بووایە، ئیتر شوێن بۆ دووەم داوا نەدەکرا.