عیبرانییەکان 7:8-10
عیبرانییەکان 7:8-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یمانی یه‌كه‌م بێ كه‌موكوڕی بووایه، ئیتر شوێن بۆ دووه‌م داوا نه‌ده‌كرا. چونكه به‌گله‌ییه‌وه پێیان ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌وه‌تا ڕۆژانێک دێت، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، په‌یمانێكی نوێ له‌گه‌ڵ ماڵی ئیسڕائیل و ماڵی ئيهوودا ده‌به‌ستم. نه‌ک وه‌ک ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانیان به‌ستم، ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌ستیانم گرت تا له خاكی میسڕ ده‌ریان بكه‌م، چونكه له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌م نه‌ڕۆیشتن، منیش پشتگوێم خستن، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ. وه‌ک ئه‌م په‌یمانه له‌گه‌ڵ ماڵی ئیسڕائیلدا ده‌به‌ستم دوای ئه‌و ڕۆژانه، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، فێركردنه‌كانم ده‌خه‌مه نێو هزریان وله‌سه‌ر دڵیان ده‌ینووسم، من ده‌بمه خوداوه‌ندیان وئه‌وانیش ده‌بنه گه‌لی من.
عیبرانییەکان 7:8-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوەی ئەگەر پەیمانی یەکەم بێ کەموکوڕی بووایە، ئیتر شوێن بۆ دووەم داوا نەدەکرا. بەڵام خودا کەموکوڕی لە گەلەکەی دۆزییەوە، بۆیە پێیان دەفەرموێ: ﴿یەزدان دەفەرموێ: ئەوەتا سەردەمێک دێت، پەیمانێکی نوێ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا دەبەستم. وەک ئەو پەیمانە نابێت کە لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم، چونکە لەسەر پەیمانەکەم نەڕۆیشتن، ئیتر منیش پشتگوێم خستن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. یەزدان دەفەرموێت: ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل‌دا دەیبەستم، فێرکردنەکانم دەخەمە ناو مێشکیان و لەسەر دڵیان دەینووسم، من دەبم بە خودای ئەوان و ئەوانیش دەبن بە گەلی من.