عیبرانییەکان 11:9-15
عیبرانییەکان 11:9-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام كاتێ مه‌سیح هات وه‌ک كاهینی باڵا بۆ شته باشه‌كانی داهاتوو، چووه نێو نشینگه‌ی مه‌زنتر و ته‌واوتر كه ده‌ستكرد نییه، واتا هی ئافریده نییه. به خوێنی بزن و گوێره‌كه نه‌چوو، به‌ڵكو به خوێنی خۆی، به جارێک چووه نێو هه‌ره‌پارساگا و قوربانیدانی جاویدانی بینی. چونكه ئه‌گه‌ر خوێنی گا و بزن و خۆڵه‌مێشی گوێره‌كه كه به‌سه‌ر گڵاوه‌كاندا ده‌پرژێندرێت، پارسا بكات بۆ بێگه‌ردكردنی جه‌سته، ئیتر خوێنی مه‌سیح چه‌ند زیاتره، ئه‌وه‌ی به ڕووحێكی ئه‌زه‌لی بێ كه‌موكوڕی خۆی پێشكه‌شی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ویژدانتان له كرداره مردووه‌كان پێگه‌رد ده‌كاته‌وه، تاكو ڕاژه‌ی خودای زیندوو بكه‌ن! له‌به‌ر ئه‌مه نێوانگری په‌یمانی نوێیه، تاكو بانگكراوان به‌ڵێنی میراتی جاویدانی وه‌ربگرن، چونكه مردنی قوربانیدانی گوناهه‌كانه كه له په‌یمانی یه‌كه‌م دا كردوویانه.
عیبرانییەکان 11:9-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام کاتێک مەسیح وەک سەرۆکی کاهینان هات بۆ ئەو شتە باشانەی ئێستا هەن، چووە ناو ئەو چادرەی کە گەورەتر و تەواوترە و هەروەها دەستکرد نییە، واتا هی بەدیهێنراو نییە. بە خوێنی بزن و گوێرەکە نەچوو، بەڵکو بە خوێنی خۆی یەک جار چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز و کڕینەوەی هەتاهەتایی دەستکەوت، چونکە ئەگەر خوێنی بزن و گا و خۆڵەمێشی گوێرەکە کە بەسەر گڵاوەکاندا دەپرژێنرێت، پیرۆز بکات بۆ پاککردنەوەی جەستە، ئیتر خوێنی مەسیح چەند زیاترە، ئەوەی بە ڕۆحی پیرۆزی هەتاهەتایی بێ کەموکوڕی خۆی پێشکەشی خودا کرد، ئەوەی ویژدانمان لەو کارانە پاک دەکاتەوە کە دەبنە هۆی مردن، تاکو خزمەتی خودای زیندوو بکەین. لەبەر ئەمە مەسیح ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، تاکو بانگکراوان بەڵێنی میراتی هەتاهەتایی وەربگرن، چونکە مردنەکە بەهای خوێنە بۆ ئازادکردن لەو گوناهانەی کە لە پەیمانی یەکەمدا کردوویانە.