لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئیشایا 3:26-7 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

ئیشایا 3:26-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

تۆ کەسی بیروڕا چەسپاو بە ئاشتی تەواو دەپارێزیت، چونکە پشتی بە تۆ بەستووە. هەتاهەتایە پشت بە یەزدان ببەستن، چونکە یەزدان، هەر یەزدان، تاشەبەردەکەی هەتاهەتاییە. ئەوانەی لە بەرزاییدا نیشتەجێن نزم دەکاتەوە، شاری بەرزیش نەوی دەکات، دەیدات بە زەویدا، تەختی دەکات لەگەڵ خۆڵ. پێی هەژار و هەنگاوی نەدار پێشێلی دەکات. ڕێڕەوی کەسی ڕاستودروست ڕێکە، ئەی خودای ڕاست، ڕێگای ڕاستودروست خۆش دەکەیت.

هاوبەشی بکە
ئیشایا 26 KSS