ئیشایا 2:27-6
ئیشایا 2:27-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەو ڕۆژەدا «گۆرانی بۆ ڕەزەمێوی بەردار بڵێن: من یەزدانم، چاودێری ئەوم، هەموو ساتێک ئاوی دەدەم. بە شەو و بە ڕۆژ چاودێری دەکەم نەوەک ئازار بدرێت. هەڵچوونم نییە. وای ئەگەر لە جەنگدا دڕکوداڵیان دەخستە بەرپێم! من پێشێلم دەکردن و دەمسووتاندن، گڕم لە هەموویان بەردەدا. بەڵام ئەگەر پەنا بداتە پاڵ من لەگەڵ من ئاشتی دەبەستێت، ئاشتی لەگەڵ من دەبەستێت.» لە داهاتوودا، یاقوب ڕەگ دادەکوتێت، ئیسرائیل گوڵ دەکات و لق دەردەکات، ڕووی جیهان پڕ بەروبووم دەکات.
هاوبەشی بکە
ئیشایا 27 بخوێنەوە