ئیشایا 15:43-19 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان
ئیشایا 15:43-19 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
منم یەزدان، پیرۆزەکەتان، بەدیهێنەری ئیسرائیل، پاشاکەتان.» یەزدان، ئەوەی لەناو دەریا ڕێگای داناوە، لەناو ئاوە بەهێزەکان ڕێچکە، ئەوەی گالیسکە و ئەسپی دەرکرد، سوپا و هێزی پێکەوە ڕاکێشا و هەڵنەستانەوە، کپ بوون، وەک پڵیتەیەک کوژانەوە، ئەو ئەمە دەفەرموێت: «باسی سەرەتاکان مەکەن، لە دێرینەکان ڕامەمێنن. ئەوەتا من شتێکی نوێ دەکەم! ئێستا سەرهەڵدەدات، ئایا نایزانن؟ لە چۆڵەوانی ڕێگا دادەنێم و لە بیابان ڕووبارەکان.
هاوبەشی بکە
ئیشایا 43 KSS