یاقوب 16:1-21
یاقوب 16:1-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایانی خۆشه‌ویستم، هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن. هه‌موو به‌خشینێكی چاک و هه‌موو به‌هره‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌ره‌وه‌یه، له‌لای باوكی ڕووناكییه‌كانه‌وه دێته خواره‌وه، ئه‌وه‌ی ناگۆڕێت و سێبه‌ری خولانه‌وه‌ی نییه. خواستی له‌سه‌ر بوو كه‌وا به وشه‌ی ڕه‌وا له‌دایكببین، تاكو ببینه نۆبه‌ره‌ی ئافریده‌كانی. كه‌واته برایانی خۆشه‌ویستم: با هه‌ر مرۆڤێک له گوێگرتن خێرا بێت، له قسه‌كردن له‌سه‌ره‌خۆ بێت، له تووڕه‌بوون خاو بێت. چونكه تووڕه‌یی مرۆڤ بێتاوانیی خودا ناهێنێته كایه‌وه. بۆیه هه‌موو گڵاوی و گه‌شه‌كردنێكی به‌دكاری دابكه‌نن، ئه‌و وشه‌یه‌ی كه له ئێوه‌دا چاندراوه به دڵنه‌رمییه‌وه وه‌ریبگرن، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت گیانتان ڕزگار بكات.
یاقوب 16:1-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خوشک و برایانی خۆشەویستم، هەڵمەخەڵەتێن. هەموو بەخشینێکی چاک و بەهرەیەکی تەواو لەلایەن سەرەوەیە، لەلای باوکی ڕووناکییەکانەوە دێتە خوارەوە، ئەوەی ناگۆڕێت و سێبەری خولانەوەی نییە. خواستی لەسەر بوو کە بە وشەی ڕاستی لەدایک ببین، تاکو ببینە نۆبەرەی بەدیهێنراوانی. خوشک و برا خۆشەویستەکانم، ئەمەتان بیر نەچێت: با هەر مرۆڤێک لە گوێ‌گرتن‌دا خێرا بێت، لە قسەکردندا لەسەرخۆ بێت، لە تووڕەبووندا خاو بێت، چونکە تووڕەیی مرۆڤ ڕاستودروستی خودا ناهێنێتە کایەوە. کەواتە هەموو گڵاوی و گەشەکردنێکی بەدکاری دابکەنن، ئەو وشەیەی کە لە ئێوەدا چانراوە بە دڵنەرمییەوە وەریبگرن، ئەوەی دەتوانێت گیانتان ڕزگار بکات.