یاقوب 19:1-22
یاقوب 19:1-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته برایانی خۆشه‌ویستم: با هه‌ر مرۆڤێک له گوێگرتن خێرا بێت، له قسه‌كردن له‌سه‌ره‌خۆ بێت، له تووڕه‌بوون خاو بێت. چونكه تووڕه‌یی مرۆڤ بێتاوانیی خودا ناهێنێته كایه‌وه. بۆیه هه‌موو گڵاوی و گه‌شه‌كردنێكی به‌دكاری دابكه‌نن، ئه‌و وشه‌یه‌ی كه له ئێوه‌دا چاندراوه به دڵنه‌رمییه‌وه وه‌ریبگرن، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت گیانتان ڕزگار بكات. به‌ڵام ته‌نها گوێگری وشه‌كه مه‌بن، به‌ڵكو كاری پێ بكه‌ن، ئه‌گینا خۆتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.
یاقوب 19:1-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خوشک و برا خۆشەویستەکانم، ئەمەتان بیر نەچێت: با هەر مرۆڤێک لە گوێ‌گرتن‌دا خێرا بێت، لە قسەکردندا لەسەرخۆ بێت، لە تووڕەبووندا خاو بێت، چونکە تووڕەیی مرۆڤ ڕاستودروستی خودا ناهێنێتە کایەوە. کەواتە هەموو گڵاوی و گەشەکردنێکی بەدکاری دابکەنن، ئەو وشەیەی کە لە ئێوەدا چانراوە بە دڵنەرمییەوە وەریبگرن، ئەوەی دەتوانێت گیانتان ڕزگار بکات. تەنها گوێگری وشەی خودا مەبن، بەڵکو کاری پێ بکەن، ئەگینا خۆتان هەڵدەخەڵەتێنن،