یاقوب 2:1-5
یاقوب 2:1-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایانم، به‌وپه‌ڕی شادی دابنێن، كاتێ ده‌كه‌ونه جۆره‌ها تاقیكردنه‌وه، ده‌زانن ئه‌زموونی باوه‌ڕتان دانبه‌خۆداگرتن دروست ده‌كات. با دانبه‌خۆداگرتن ته‌واو كاری خۆی هه‌بێت، تاكو ته‌واو و پێگه‌یشتوو بن، كه‌موكوڕیتان له شتێک نه‌بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له دانایی كه‌موكوڕی هه‌یه، با داوا له خودا بكات، كه به دڵفراوانی به هه‌مووان ده‌به‌خشێت و گله‌ییش ناكات، پێشی ده‌به‌خشرێت.
یاقوب 2:1-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خوشکان و برایانم، بەوپەڕی خۆشیی دابنێن، کاتێک دەکەونە نێو جۆرەها تاقیکردنەوە و ناخۆشییەوە، چونکە دەزانن تاقیکردنەوەی باوەڕتان دانبەخۆداگرتن دروستدەکات. با دانبەخۆداگرتن کاری خۆی تەواو بکات، بۆ ئەوەی تەواو و پێگەیشتوو بن و کەموکوڕیتان لە هیچ شتێکدا نەبێت. ئەگەر یەکێکتان لە دانایی کەموکوڕی هەیە، با داوا لە خودا بکات، کە بە دڵفراوانی بە هەمووان دەبەخشێت و گلەییش ناکات، پێشی دەبەخشرێت.