لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوب 2:1-8 - Compare All Versions

یاقوب 2:1-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

برایانم، به‌وپه‌ڕی شادی دابنێن، كاتێ ده‌كه‌ونه‌ جۆره‌ها تاقیكردنه‌وه‌، ده‌زانن ئه‌زموونی باوه‌ڕتان دانبه‌خۆداگرتن دروست ده‌كات. با دانبه‌خۆداگرتن ته‌واو كاری خۆی هه‌بێت، تاكو ته‌واو و پێگه‌یشتوو بن، كه‌موكوڕیتان له‌ شتێک نه‌بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له‌ دانایی كه‌موكوڕی هه‌یه‌، با داوا له‌ خودا بكات، كه‌ به‌ دڵفراوانی به‌ هه‌مووان ده‌به‌خشێت و گله‌ییش ناكات، پێشی ده‌به‌خشرێت. به‌ڵام با به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ داوا بكات و هه‌رگیز گومان نه‌كات، چونكه‌ ئه‌وه‌ی گومان ده‌كات وه‌ک شه‌پۆلی ده‌ریا وایه‌، با ده‌یهێنێت و ده‌یبات. ئه‌و مرۆڤه‌ با بیرنه‌كاته‌وه‌ شتێک له‌ په‌روه‌ردگار وه‌رده‌گرێت، چونكه‌ مرۆڤی ڕاڕا، له‌ هه‌موو ڕێگاكانی جێگیر نییه‌.

هاوبەشی بکە
یاقوب 1 PNTZS

یاقوب 2:1-8 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

خوشکان و برایانم، بەوپەڕی خۆشیی دابنێن، کاتێک دەکەونە نێو جۆرەها تاقیکردنەوە و ناخۆشییەوە، چونکە دەزانن تاقیکردنەوەی باوەڕتان دانبەخۆداگرتن دروستدەکات. با دانبەخۆداگرتن کاری خۆی تەواو بکات، بۆ ئەوەی تەواو و پێگەیشتوو بن و کەموکوڕیتان لە هیچ شتێکدا نەبێت. ئەگەر یەکێکتان لە دانایی کەموکوڕی هەیە، با داوا لە خودا بکات، کە بە دڵفراوانی بە هەمووان دەبەخشێت و گلەییش ناکات، پێشی دەبەخشرێت. بەڵام با بە باوەڕەوە داوا بکات و گومان نەکات، چونکە ئەوەی گومان دەکات وەک شەپۆلی دەریا وایە، با دەیهێنێت و دەیبات. ئەو مرۆڤە با بیرنەکاتەوە کە شتێک لە مەسیحی باڵادەستەوە وەردەگرێت، چونکە مرۆڤی ڕاڕا، لە هیچ یەک لە ڕێگاکانی چەسپاو نییە.

هاوبەشی بکە
یاقوب 1 KSS