یاقوب 4:1-10
یاقوب 4:1-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
با دانبه‌خۆداگرتن ته‌واو كاری خۆی هه‌بێت، تاكو ته‌واو و پێگه‌یشتوو بن، كه‌موكوڕیتان له شتێک نه‌بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له دانایی كه‌موكوڕی هه‌یه، با داوا له خودا بكات، كه به دڵفراوانی به هه‌مووان ده‌به‌خشێت و گله‌ییش ناكات، پێشی ده‌به‌خشرێت. به‌ڵام با به باوه‌ڕه‌وه داوا بكات و هه‌رگیز گومان نه‌كات، چونكه ئه‌وه‌ی گومان ده‌كات وه‌ک شه‌پۆلی ده‌ریا وایه، با ده‌یهێنێت و ده‌یبات. ئه‌و مرۆڤه با بیرنه‌كاته‌وه شتێک له په‌روه‌ردگار وه‌رده‌گرێت، چونكه مرۆڤی ڕاڕا، له هه‌موو ڕێگاكانی جێگیر نییه. با برای پایه‌نزم شانازی به به‌رزییه‌كه‌ی بكات، ده‌وڵه‌مه‌ندیش به نزمییه‌كه‌ی، چونكه وه‌ک گوڵی گژوگیا له‌ناوده‌چێت.
یاقوب 4:1-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با دانبەخۆداگرتن کاری خۆی تەواو بکات، بۆ ئەوەی تەواو و پێگەیشتوو بن و کەموکوڕیتان لە هیچ شتێکدا نەبێت. ئەگەر یەکێکتان لە دانایی کەموکوڕی هەیە، با داوا لە خودا بکات، کە بە دڵفراوانی بە هەمووان دەبەخشێت و گلەییش ناکات، پێشی دەبەخشرێت. بەڵام با بە باوەڕەوە داوا بکات و گومان نەکات، چونکە ئەوەی گومان دەکات وەک شەپۆلی دەریا وایە، با دەیهێنێت و دەیبات. ئەو مرۆڤە با بیرنەکاتەوە کە شتێک لە مەسیحی باڵادەستەوە وەردەگرێت، چونکە مرۆڤی ڕاڕا، لە هیچ یەک لە ڕێگاکانی چەسپاو نییە. با برای پایەنزم شانازی بە بەرزییەکەیەوە بکات، دەوڵەمەندیش بە نزمییەکەی، چونکە وەک گوڵی گژوگیا لەناودەچێت.