یاقوب 5:1-8
یاقوب 5:1-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له دانایی كه‌موكوڕی هه‌یه، با داوا له خودا بكات، كه به دڵفراوانی به هه‌مووان ده‌به‌خشێت و گله‌ییش ناكات، پێشی ده‌به‌خشرێت. به‌ڵام با به باوه‌ڕه‌وه داوا بكات و هه‌رگیز گومان نه‌كات، چونكه ئه‌وه‌ی گومان ده‌كات وه‌ک شه‌پۆلی ده‌ریا وایه، با ده‌یهێنێت و ده‌یبات. ئه‌و مرۆڤه با بیرنه‌كاته‌وه شتێک له په‌روه‌ردگار وه‌رده‌گرێت، چونكه مرۆڤی ڕاڕا، له هه‌موو ڕێگاكانی جێگیر نییه.
یاقوب 5:1-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر یەکێکتان لە دانایی کەموکوڕی هەیە، با داوا لە خودا بکات، کە بە دڵفراوانی بە هەمووان دەبەخشێت و گلەییش ناکات، پێشی دەبەخشرێت. بەڵام با بە باوەڕەوە داوا بکات و گومان نەکات، چونکە ئەوەی گومان دەکات وەک شەپۆلی دەریا وایە، با دەیهێنێت و دەیبات. ئەو مرۆڤە با بیرنەکاتەوە کە شتێک لە مەسیحی باڵادەستەوە وەردەگرێت، چونکە مرۆڤی ڕاڕا، لە هیچ یەک لە ڕێگاکانی چەسپاو نییە.