یاقوب 17:2-20
یاقوب 17:2-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌م شێوه‌یه‌ش، باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر كرداری نه‌بێت، له خۆیدا مردووه. به‌ڵام یه‌كێک ده‌ڵێت: “تۆ باوه‌ڕت هه‌یه، منیش كردارم هه‌یه” باوه‌ڕی خۆتم پیشان بده بێ كردار، منیش به كرداره‌كانم باوه‌ڕی خۆمت پیشان ده‌ده‌م. تۆ باوه‌ڕت هه‌یه كه خودا یه‌كه، چاک ده‌كه‌یت. شه‌یتانه‌كانیش باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌له‌رزن! ئه‌ی مرۆڤی ناڕه‌وا، ده‌ته‌وێت بزانیت كه باوه‌ڕ بێ كردار مردووه؟
هاوبەشی بکە
یاقوب 2 بخوێنەوەیاقوب 17:2-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەم شێوەیەش، باوەڕ ئەگەر کرداری نەبێت، لە خۆیدا مردووە. لەوانەیە کەسێک بڵێ: «تۆ باوەڕت هەیە و من کردار.» نیشانم بدە باوەڕت چۆن بێ کردار دەبێت، ئەوسا منیش بە کردارەکانم نیشانت دەدەم باوەڕم چۆنە. تۆ باوەڕت هەیە کە یەک خودا هەیە، چاک دەکەیت. تەنانەت ڕۆحە پیسەکانیش باوەڕ دەکەن و دەلەرزن. ئەی مرۆڤی گێل، دەتەوێت بزانیت کە باوەڕ بێ کردار نەزۆکە؟
هاوبەشی بکە
یاقوب 2 بخوێنەوە