یاقوب 12:3-18
یاقوب 12:3-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایانم، ئایا دارهه‌نجیر زه‌یتوون ده‌گرێت، یان مێو هه‌نجیر؟ ئاواش كانی ئاوی سوێر و سازگار نادات! كێ له‌نێوتاندا دانا و زانایه؟ با به ڕه‌وشتی باشی كرداره‌كانی پیشان بدات كه له دڵنه‌رمی داناییه‌وه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیره‌یی تاڵ و خۆپه‌رستیتان له دڵدا بوو، شانازی مه‌كه‌ن و نكۆڵی له ڕه‌وا مه‌كه‌ن. ئه‌م داناییه له سه‌ره‌وه دانه‌به‌زیوه، به‌ڵكو زه‌مینی و مرۆڤانه و شه‌یتانییه. چونكه ئیره‌یی و خۆپه‌رستی له‌كوێ بێت، شێوان و هه‌موو خراپه‌كارییه‌ک له‌وێیه. به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له سه‌ره‌وه‌یه، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده، ئینجا ئاشتیخوازه، نه‌رمه، گوێڕایه‌ڵه، پڕ له به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه، بێ گومانه و ڕووپاما نییه. ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی ده‌چێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خوداناسی ده‌بێت.
یاقوب 12:3-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خوشکان و برایانم، ئایا دار هەنجیر زەیتوون دەگرێت، یان مێو هەنجیر؟ بەم شێوەیەش کانی سوێر ئاوی سازگار نادات. کێ لەنێوتاندا دانا و تێگەیشتووە؟ با بە ڕەوشتی باشی نیشانی بدات، هەروەها بەو کارانەی کە بە بێفیزییەوە ئەنجامی دەدات و لە داناییەوە سەرچاوە دەگرێت. بەڵام ئەگەر چاوپیسی تاڵ و خۆپەرستیتان لە دڵدا بوو، شانازی مەکەن یان نکۆڵی لە ڕاستی مەکەن. ئەم داناییە لە ئاسمانەوە دانەبەزیوە، بەڵکو دنیایی و مرۆڤانە و شەیتانییە، چونکە چاوپیسی و خۆپەرستی لەکوێ بێت، گێرەشێوێنی و هەموو کارێکی خراپ لەوێیە. بەڵام ئەو داناییەی لە ئاسمانەوەیە، لەپێش هەموو شتێک پاکە، دواتر ئاشتیخوازە، خۆنەویستە، گوێڕایەڵە، پڕ لە بەزەییە و بەروبوومی چاکە، لایەنگر و دووڕوو نییە. ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی دەچێنن و بەرهەمەکەی ڕاستودروستی دەبێت.